Back

د. نوزاد یحیی باجگر

قوتابیانى خۆشه‌ویست ئه‌وانه‌ى ناوتان له‌ زانكۆى جیهان تۆمار كردوه‌

ئێوه‌ له‌سه‌ر و به‌ندى ئه‌وه‌ن ببن به‌ به‌شێك له‌ كاروانى شكۆدارى زانكۆى جیهان، جا ئه‌م هاتنه‌تان بۆ زانكۆ به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌بوون بێت له‌ پڕۆگرامێكى ئه‌كادیمى یان بۆ باشكردنى لێهاتوویى و كارامه‌یى یان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ژیانتان به‌ زانست و زانیارى . كه‌واته‌ هه‌ڵبژاردنتان بۆ ئه‌م زانكۆیه‌ بژارده‌ راسته‌كه‌یه‌ .
ئه‌وه‌ى زانكۆى جیهان پێى هه‌ڵده‌ستێت ته‌نها بریتى نیه‌ له‌ ئاماده‌ كردن و زه‌مینه‌سازیكردنى هزر و ئه‌قڵه‌كان به‌ته‌نیا ، به‌ڵكو ئاماده‌كردن و سازكردنى كه‌سه‌كان خۆیانن . ئه‌وه‌ى زانكۆى جیهان جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركى ئه‌و ته‌نها خۆى له‌ فێركردن له‌ هۆڵه‌كانى خوێندن نابینێته‌وه‌ ، به‌ڵكو پابه‌ندبوونى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت به‌ په‌ره‌پێدانى نموونه‌یى و گشتگیر بۆ خودى تاكه‌كان له‌ رووى هزرى و سۆزدارى و رۆحیه‌وه‌
ئێمه‌ له‌ زانكۆى جیهان هانتان ده‌دین و پشتگیریتان ده‌كه‌ین وه‌ به‌شدار ده‌بین له‌ خواست و ئاواته‌كانتان و په‌ره‌شى پێده‌ده‌ین ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌رووى پێشبینیتان بێت و ، بتوانن بگه‌ن به‌ لووتكه‌ى خه‌ونه‌ كه‌سى و پیشه‌ییه‌كه‌تان.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ زانكۆى جیهان زانكۆیه‌كى لاوه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر خێرا گه‌شه‌ ده‌كات ، منیش وه‌ك دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م زانكۆیه‌ ، بینین و دیدم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ریزى باشترین ئه‌و زانكۆیانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ بڕوانامه‌ى به‌كه‌لۆریۆس له‌ بوارى جیاوازدا ده‌به‌خشێت .
له‌ داهاتویه‌كى نزیكیشدا زانكۆى جیهان به‌رنامه‌ ئه‌كادیمیه‌كانى خۆى فراوانتر ده‌كات له‌ خوێندن له‌ بوارى پزیشكیدا به‌ كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى له‌ هه‌رێمدا .
وه‌ك دامه‌زرێنه‌رى زانكۆى جیهان ، به‌خێرهاتنێكى گه‌رمتان لێده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .

د. نوزاد یحیی باجگر
دامەزرێنەری زانكۆی جیهان

oVD6NItB

د. نوزاد یحیی باجگر

دامەزرێنەری زانكۆی جیهان

“ئیمه‌ هه‌موو لیره‌ین بو رینموونى كردنتان تا بگه‌ن به‌ خه‌ون و ئاواته‌كانتان و ئیوه‌ش ببن به‌ رینموونى كارى خه‌لكانی تر”