چەند وانەیەكی زانستی لە خولی پەرە پێدانی زمانی ئینگلیزی
خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی كە لە زانكۆی جیهان بەڕێوە دەچێت ، دەستی كرد بە وانە پراكتیكیەكانی بۆ مامۆستایانی وانەی زانست . ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم 9 ی كانوونی یەكەمی 2015 بەشی پراكتیكی دەستی پێكرد بە ەسرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر میساو عبدالكریم .
هەر یەك لە كوثر رشیدو بەهرە فازڵ وانەیەكی زانستی تایبەتبان پێشكەش كرد دەربارەی (تەنە زیند و نازیندوەكان) لەگەڵ رەچاو كردنی ئەوەی كە راهێنەران ئامادەیان كردبوو . لەم بوارەدا هەنگاوەكانی پۆل پەیڕەو كرا وەك دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان بابەتی پێشو و ئێستادا ، لەگەڵ جه ختكردنەوە لەسەر گرنگی ووشەی مانابەخش و ئاماژەدەر و پرسیاركردن و شیكردنەوەی مانای ووشە نامۆكان . راهێنراوان هەوڵیاندا ئەم بابەتەكە لەخۆبگرن كە لە كتێبدا هاتوە بە كاریگەرترین شێوە و لەژێر سەرپەرشتی راهێنەراندا