ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠-٢-٢٠١٧ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی فاینه‌ڵی سمیسته‌ری یه‌كه‌م ٢٠١٦-٢٠١٧ راده‌گه‌ێنرێت
وێڕای پیرۆزبایی له‌قوتابییانی زانكۆ ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠-٢-٢٠١٧
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی فاینه‌ڵی سمیسته‌ری یه‌كه‌م ٢٠١٦-٢٠١٧ راده‌گه‌ێنرێت .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٧ كاتژمێر ٣:٣٠٠ ی دوای نێوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، به‌سه‌رۆكایه‌تی د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بونی د.نجدت زه‌كی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی وقوتابییان و ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه زانستییه‌كان لێژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان كۆبونه‌وه یه‌كی فره‌وان سازكرا
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوا راپۆرتی كاری لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كرا ، هه‌روا كرێی ساڵانه‌ی خوێندنی قوتابییان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری تاوتوێ كران بۆ هه‌ردوو سمیستهرباسی لێوه‌كرا .
دواتر بریاردرا رۆژی دووشه‌ممه ٢-٢-٢٠١٧٧ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕابگه‌یێنرێت . سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان راگه‌یاند :
كه‌وا ئهوقوتابییانهی تا ئێستا قستی خوێندنیان به‌ته‌واوه‌تی نه‌داوه ، بۆ كارئاسانی و بارسوكی و كه‌ڵه‌كه نه‌بوونی زیاتر له‌سه‌ر باری ئابوورییان قسته‌كانیان چ له‌رێگای بانكی زانكۆ یا ژمێریاری بده‌ن .
هه‌مان سه‌رچاوه دوپاتی كرده‌وه رۆژی دووشه‌ممه ٢٠-٢-٢٠١٧٧ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی فاینه‌ڵی سمیسته‌ری یه‌كه‌می خوێندنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ ڕاده‌گه‌ێنرێت و داوا له قوتابییان و خوێدكارانیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لهزانینیی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه بێبه‌ش نه‌بن ، قستی خوێندنیان بده‌ن .
له وته‌یه‌كی كورت دا ، به‌رێز د. فوئاد مه‌ولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی له‌قوتابیان كرد و هیوای خواست ، هه میشه به‌گیانی زانستی و پابه‌ندبوون به‌ده‌وامی فه‌رمی وانه‌كانیان لهفاینهڵی سیمسته‌ری دووه‌میش پله‌ی زۆر باشه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ به‌سه‌ركه‌وتوویی به سه‌ر ببه‌ن .