ژوورى ئاڵ و گۆڕى دراو
ئه‌م ژووره به نوێترین ئامرازه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان دامه‌زراوه به‌مه‌به‌ستى مه‌شق پێكردنى كارمه‌ندان و قوتابیان . هه‌روه‌ها كۆڕ و سیمینار و وانه و خولى راهێنانیشى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت . جگه له‌مانه‌ى كه باسى لێوه‌كرا ، ئه‌م ژووره به بازاڕى بۆرسه‌ى ناوخۆیى و چه‌ندین كۆمپانیا و بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ستراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون كردن بۆ گۆرانكاریه‌كان له بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ى جیهانى ، ته‌نانه‌ت ئه‌م ژووره له تواناى دایه ئاڵ و گۆڕى دراو له‌گه‌ڵ بازاڕه جیهانیه‌كانیش بكات و له‌سه‌ر مۆبایلى تایبه‌تى راهێنراوان ژماره‌ى بانكیش بكرێته‌وه ( ژماره‌ى ئه‌زموونى بۆ راهێنان و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى ئاڵ‌و گۆڕ كردن ) . ئه‌م ژووره سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو ئامێر‌و ئاسانكاریانه‌ى كه بۆى ئاماده كراوه ، سه‌رپه‌رشتیاران چه‌ندین (شاشه) ى نمایشى بۆرسه‌ى ناوخۆ و بۆرسه‌ى جیهانى تێدا جێگیر كردوه ، جگه له چه‌ندین (شاشه‌ى تر) بۆ به‌دواداچونى چركه به چركه‌ى هه‌واڵه ئابووریه جیهانیه نوێكان به شێوه‌یه‌ك بوار به شیكردنه‌وه‌ى بازاڕ ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنى وه‌به‌رهێنه‌ران و یارمه‌تیدانیان له شیكردنه‌وه‌ى پشك و دراوه‌كان ، و دواتر بڕیار دان به چوونه نێو بازاڕ .
شایه‌نى باسه ژوورى ئاڵ و گۆڕى دراو رۆژانه 24 كاتژمێر كارده‌كات جگه له رۆژانى پشووى فه‌رمى بازاڕه‌كانى دراو . ئه‌م ژووره چه‌ند كادیرێكى به ئه‌زموون و لێهاتوو سه‌رپه‌رشتى ده‌كات كه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاراسته و رێنموونى قوتابیان وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن له‌م بواره‌دا .