کەناڵی ئاسمانى دیجلە میوانداری فێرخوازێکى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك دەکات
ڕۆژى سێشەممە، 10/1/2024، کەناڵی ئاسمانى دیجلە لە چوارچێوەى پرۆگرامی”سەباح دیجلە“، میواندارى محمد کەریم جاسم فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە میانی دیدارەکەدا محمد کەریم باسی لە چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی کرد لە بنیاتنانی تیمێکی خۆبەخش کە لە 100 گەنج و ژن لە عێراق پێکهاتووە، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی قسەی ناشرین و توندوتیژی لە چوارچێوەی ژینگەی پەروەردەیی. هەروەها باسی لە سازدانی خولی ڕاهێنان کرد کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی کلەتوری ئاشتی و لێبوردەیی لەنێو فێرخوازاندا.
هەر لە میانەى گفتوگۆیەکانى بەرنامەکەدا ستایشی هەوڵە بەکۆمەڵەکانی تیمە خۆبەخشەکەی کرد و، جەختی لەوە کردەوە کە کاری تیمی کلیلی سەرەکییە بۆ گەیشتن بە گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەدا، هەروەها تیشکی خستە سەر بەشداری چالاکانەی خۆی لە پرۆگرامی سەرکردە گەنجەکان – نەوەی پێنجەم کە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو، کە تێیدا ڕاهێنانی پێشکەوتووی لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، سیاسەت، و یەکسانی وەرگرت.