گروپێکى دیکەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وارشۆ چالاکیە کەلتورى و زانستیەکانیان دەستپێکرد
لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى و بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنان و ، لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) گروپى دیکەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتنە پۆڵندا.
ئەم ڕاوندەى فێرخوازان، کە لە چوار (٤) فێرخواز پێکهاتووە، کە بریتین لە مئاب حسن عەلى مراد لە بەشى (شیکاریی کیمیایی پزیشکی) و عومەر عادل عەباس لە بەشى (کارگێڕى کار) و، ڕەزان ڕائد لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ) و، هەردى عوبێد لە بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ)، کە لەسەر بنەماى پێوەرە زانستیەکانى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەک و، زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە چوارچێوەى ڕێکەوتنامەیەکى هاوبەشى نێوانیاندا کاندید کراون.
ئەم گروپەى فێرخوازان وا بڕیارە لەماوەى مانەوەیان لە وڵاتەدا کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) تەواو بکەن بەمەبەستى پەرەپێدان بەتوانا و لێهاتوویە زانستیەکانیان لە بوارەکانى (بایۆمیدیکاڵ، کارگێڕى کار، پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ و شیکاریی کیمیایی پزیشکی)، ئەو هەنگاوەش لە بەردەوامى هەوڵەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دێ بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى ناوازە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن بەئامانجى بەرزکردنەوەى ئاست و توانا و لێهاتویان بەپێى پسپۆڕییەکانیان.