گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند وه‌هبی ره‌سوول له ئامێز ده‌گری
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد وه‌هبی ره‌سوول رۆژی ٧-١٢-٢٠١٦ به‌خۆی و تابلۆكانی له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بوون . وه‌هبی و تابلۆكانی نه‌ك میوان ، خانه‌خوێ بوون ، ئه‌وه‌یان ئه‌وده‌سته‌واژه‌یه بوو ، له‌گه‌ڵ كاكه بورهانی هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسی گه‌له‌ری جیهان هه‌ستمان پێیی كردوو ، به‌ده‌م ئاوازی مۆسیقا و ئاماده‌بوانی تابلۆكان زرهدهخهنهی سه‌رلێوی وه‌هبی ماندووبوونی ڕێگای لهبیردهبردهوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ :
نه‌مده‌زانی ئاشقانی هونه‌ر لێره ، له زانكۆی جیهان ئه‌وه‌نده زۆرن و په‌رۆش و خه‌مخۆری داهێنان و هونه‌ری ره‌سه‌نن . ئاخر وه‌هبی ره‌سوول خوی هونه‌رمه‌ندێكی ره‌سه‌ن و داهێنه‌ره ، به‌ده‌م بزاڤی فلچه و ڕه‌نگ و هێلی خۆی نه‌بی ، به‌دوای كه‌سی دیكه ناكه‌وێ . هه‌ره‌وك له‌م پێشانگا تایبهتییهشی بهردیاركهوت . جێی باسه ئه‌م پێشانگایه بۆماوه‌ی ٢١ رۆژ به‌رده‌وامه‌و رۆژانه چه‌ندین بینه‌ر سه‌یری تابلۆكانی ده‌كه‌ن و له‌م وه‌رزه‌ی گه‌له‌ری جیهانیش دا به‌ر له وه‌هبی ره‌سووڵ هونه‌رمه‌ندی ناودار ئیسمائیل خه‌یات پێشانگای خۆی كرده‌وه .