گۆڤارى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکان خەڵاتی فاکتەری کاریگەری عەرەبی(AIF = 1.32) پێبەخشرا
زانکۆى جیهان-هەولێر، لە بەدەستهێنانى دەسکەوتە زانستیەکانى لە بوارە جیاوازەکانیدا بەردەوام و، لەو چوارچێوەیەدا گۆڤارى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکان، کە یەکێکە لە گۆڤارە زانستیەکانى زانکۆکە، خەڵاتی فاکتەری کاریگەری عەرەبی (AIF = 1.32) پێبەخشرا
گۆڤارى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکان (CUEJHSS) لەلایەن یەکێتیی زانکۆ عەرەبییەکان (AARU) خەڵاتی فاکتەری کاریگەری عەرەبی (AIF = 1.32) بۆ ساڵی (2022) پێبەخشرا.
زانکۆی جیهان-هەولێر بەڵێن بە کۆمەڵگەی ئەکادیمى و توێژەران و نووسەران و مامۆستایان و خوێنەران دەدات کە گۆڤاری ” گۆڤارى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکان” کە لەهەوڵى بەردەوامدا بێت بۆ بەدەستهێنانى ئاستى بەرز، ئەوەش بەبڵاوکردنەوەى توێژینەوەى ڕەسەن و ئاستبەر لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی زانستی بەتایبەت و کۆمەڵگە بەشێوەیەکى گشتى.
زانکۆى جیهان-هەولێر خاوەن دوو گۆڤارى زانستى مەحکەم و ئاستبەرز و باوەڕپێکراوەکانە، گۆڤارى یەکەم، گۆڤاری زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر (CUEJHSS)ە، کە گۆڤارێکی ئەکادیمییە ساڵانە بەدوو ژمارە توێژینەوەی ڕەسەن و ئاستبەرز لە هەموو بوارەکانی (زانستی سیاسی، مرۆڤناسی، ئابووری، یاسا، زمانەوانی، پەروەردە و خوێندن، جوگرافیا، مێژوو، دەروونزانی، کۆمەڵناسی، ڕاگەیاندن، کار و بەڕێوەبردن و سەرجەم بوارە پەیوەندیدارەکانی تر زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان) بڵاودەکاتەوە.
هەرچى گۆڤارى دووەمە گۆڤاری زانستی زانکۆی جیهان-هەولێر (CUESJ)یە، کە گۆڤارێکی ئەکادیمیە ساڵانە بەدوو ژمارە توێژینەوەی ڕەسەن لە هەموو بوارەکانی زانست و ئەندازیاری و تەکنەلۆژیا بڵاودەکاتەوە.