
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ زانکۆى ئەلموستەقبەل واژۆ کردەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 21/10/2026، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى پێشوازیکردنى لە شاندێکى زانکۆى ئەلموستەقبەل بەسەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر مظفر صادق ئەلزوهیرى بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆى ئەلموستەقبەل یاداشتێکی لێکتێگەیشتنى هاوبەشى لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و بەهێزکردنی پەیوەندییە زانستی، فەرهەنگی و، توێژینەوەی زانستی و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەی خوێندن لەنێوان زانکۆکانیاندا واژۆ کردەوە.
پێویستى نوێکردنەوەى ڕێککەوتنامەى نێوانیان: لەو دیدارەدا، کە بە ئامادەبونى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى زیاترى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕى زانستى نێوانیان کرا، بۆ ئەوەش پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە گرنگى نوێکردنەوەى واژۆکردنەوەى ڕێکەوتنامەکەى نێوان کردەوە، کە لە ڕێکەوتى (5/6/2024) واژۆ کرا بوو.
لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەى بە توانا زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ئەو دەسکەوتانە کرد، کە توانیویەتى لە بوارى چۆنایەتى و چەندایەتى بەدەستى بهێنێ، بەتایبەت لە ڕیزیەندییە نێودەوڵەتى و نیشتمیانیەکان، کە لە زۆربەیان لە یەکەم و پێشەنگى زانکۆ تایبەتیەکانە و، لە ڕیزى پێشەوەى زانکۆ حکومى و تایبەتیەکانە لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان.
پێشوازى لە نوێکردنەوەى ڕێککەوتنامەى نێوانیان: لە بەرانبەردا، سەرۆکى شاندێکى زانکۆى ئەلموستەقبەل ڕونکردنەوەى تەواوى لە بارەى زانکۆکەیان پێشکەشکرد، هەروەک خۆشحاڵى خۆشى پیشاندا بە نوێکردنەوەى ڕێککەوتنامەى نێوانیان و پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر.
پاشان لە مەراسیمێکدا؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر مظفر صادق ئەلزوهیرى بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆى ئەلموستەقبەل هات واژۆ کرد.
بەندە بنەڕەتییەکانی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و توێژینەوەی هاوبەش: یاداشتەکە چەندین تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە ئاڵوگۆڕی ستافى مامۆستایان، توێژەران و، فێرخوازان بۆ ماوەی جیاواز، لەگەڵ تەرخانکردنی کورسى خوێندن و ڕەخساندنی دەرفەتی گواستنەوەی فێرخوازان.
هەروەها هەردوو زانکۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی هاوبەش، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکانی هەردوو لادا، سەرپەرشتیکردنی هاوبەشی توێژینەوەکانی دەرچوون و نامەکانی ماستەر و تێزی دکتۆرا لە بوارە جیاوازەکان لە داهاتوودا.
ڕێکخستنی وۆڕکشۆپ و پەرەپێدانى تواناکان: لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا، جەخت لەسەر ڕێکخستنی وۆڕکشۆپ، سیمینار و کۆنفرانسی ئەکادیمیی هاوبەش کرایەوە، سەرباری ئاڵوگۆڕی سەردانی مەیدانی و خولی ڕاهێنانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تاقیگەکان بۆ بەرزکردنەوەی جۆری بەڕێوەبردن و بەرەوپێشبردنی پرۆگرامە زانستییەکان.
واژۆکردنەوەى ڕێککەوتننامەکە: لە کۆتاییدا پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر مظفر صادق ئەلزوهیرى بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆى ئەلموستەقبەل واژۆکرایەوە، بەو بۆنەیەوە سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆى ئەلموستەقبەل جەختیان لەسەر گرنگیی ئەم هەنگاوە لە بەرەوپێشبردنی پردی هاوکاریی ئەکادیمی و کەرتی خوێندنی باڵا لە نێوانیان کردەوە.



