
فێرخوازانى بایۆلۆجى تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵ لە تاقیگەى ماڵى ئاژەڵى دەکەن
بۆ پراکیتزەکردنى وانە تیورییەکان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى ئەزموونى لەسەر ئاژەڵ لە ماڵى ئاژەڵى ئەنجامدا.
لەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى (دکتۆر مەحمود ئەمین عەبدوڵلا) و، (مامۆستاى یاریدەدەر سەروان وەسمان حەمەد) بەڕێوەچوو، ماوەى دوو ڕۆژى خایاند، کە تیایدا فێرخوازانى قۆناغى چوارەم چەندین تاقیکردنەوەى زانستیان لەسەر جورج ئەنجامدا.
لەو تاقیکردنەوەیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستایانى پسپۆڕ ئەنجامدرا، فێرخوازان دواى ئەوەى نموونەکانیان وەرگرت، ڕاستەوخۆ گواستیانەوە بۆ تاقیگەکان بەمەبەستى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئامانجدار، ئامانجى سەرەکى لەو چالاکیەش ئاشناکردنى فێرخوازانە بەچۆنیەتى پراکتیزەکردنى بابەتە تیۆرییەکان و پێشخستنى لایەنى زانستى.