فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى یادى زانایانى بوارى بایۆلۆجى دەکەنەوە
لە درێژەى کار و چالاکیەکانى بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بەسەرپەشتى دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحموج) لە چالاکیەکى زانستیدا یادى ئەو زانایانەیان کردەوە، کە ڕۆڵیان لە پێشخستنى بوارى بایۆلۆجى هەبووە.
لە ڕۆژانى (٢٥ تا ٢٨/٤/٢٠٢١) ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى بایۆلۆجى کۆمەڵێک پۆستەرى تایبەت بە زانایانى بوارى بایۆلۆجى ئامادە و نمایشکرد.
لە پۆستەرەکاندا تەرکیز خرابووە سەر بەناوبانگترین وتە و داهێنانە زانستى و ئەکادیمیەکانى ژمارەیەک لەو زانایانەى ڕۆڵى گرنگ و گەورەیان لە پەرەپیدان و داهێنانە زانستیەکان بەگشتى و زانستى بایۆلۆجى بەتایبەت هەبووە.
ئامانجى سەرەکیش لە ڕێکخستنى ئەو چالاکیە ئاشناکردنى فێرخوازان بووە بەلایەنە جیاکانى ئەو زانایانەوە و ڕۆڵیان لە پێشخستنى زانست.