لە بەشی پەیوندیە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی باس لە مەترسیەکانی تیرۆر کرا
لە چواچێوەی چالاکیەکانى فێرخوازانی بەشی پەیوندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، روژی يه ك شەمە ڕێکەوتى (2⁄5⁄2021) بەسەرپەرشتى مامۆستایانى یاریدەدەر (مەحمود ئیسماعیل محەمەد و ڕەشید میکائیل) سمینارێک لەبارەى ( تیرۆر ⁄ چەمک و ھۆکارو چارەسەر ) بەڕێوەچوو.
لەو سمینارەدا، کە لە ھۆڵی دادگای گریمانەی زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن فێرخواز (ھێدی غوسە محمد) لە قۆناغی دووی بەشی پەیوندیە نێودەوڵەتییەکان ودبلۆماسی پێشکەشکرا، بەوردى باسى لە بابەتى تیرۆر لە پەیوندیە نێودەوڵەتێەکان و گاریگەری لە سەر بواری ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگەکان کرد.
لەو سیمنارەدا، کە ژمارەیەک لە فێرخوازان ئامادەیبوون، فێرخوازى ناوبراو هۆکار و ڕێگە چارەکانى تیرۆرى خستەڕوو، لە پێناو هێنانەدى پەیوەندییەکى پتەوى نێودەوڵەتى نێوان وڵاتان.