واقیعی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی لە وۆرکشۆپێکى بەشى زمانى ئینگلیزیدا
بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی جیهان – هەولێر، وۆرك شۆپێك لە هۆڵى ئەكادیمیای جیهان بەڕێوەچوو.
لەو وۆركشۆپەدا، کە لە چەند تەوەرێك پێكهاتووە تیایدا جەخت لەسەر ئەو گیروگرفتانە کرایەوە، کە لە میانەى پرۆسەى فێربوونى زمانى بیانى بەگشتى و زمانى ئینگلیزى بەتایبەت دێنە پێش فێرخوازان و مامۆستایان، بۆ ئەوەش باس لە بەكارهێنانی چەند میتۆدێكی نوێ کرا بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفت و ئاستەنگانە و، چۆنیەتی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ بوارە تاییبەتەكان و، سیستمی ئاوێتە و، بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لە وانەووتنەوەدا.
ئامانجى سەرەكی ئەم وۆركشۆپە بریتبوو لە تیشك خستنە سەر سیستمی وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی لە بەشەكانی زانكۆ و چۆنیەتی بەکارهێنانی تەكنولۆجیا بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی وانەكان، بەشێوەیەک كاریگەرییان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستى فێرخوازان هەبێت.