
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک دەربارەی هۆشیاریی تەندروستیی دەرونی بەڕێوە چوو
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 31, 2026
لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 29/10/2026، بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای تەلیمێدیسن هەب ( ) وۆرکشۆپێکی هۆشیاریی دەربارەی تەندروستیی دەرونی لە هۆڵی VIP زانکۆ بەڕێوە برد.
ڕێنمایییە دەرونییەکان لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا کە لەلایەن هدير النقيب کارمەندی کۆمپانیای تەلیمێدیسن هەب بەڕێوەچوو بەخێرهاتنى میوانانى کرد.
پاشان دکتۆر ئیلاف جاف پزیشک و، هەڵگری بڕوانامەی ماجستێر لە چارەسەرە دەرونییەکان سیمینارەکەی پێشکەشکرد و. تێیدا جەختی لەسەر گرنگیی تەندروستیی دەرونی وەک بەشێکی بنەڕەتی لە تەندروستیی گشتی کردەوە و، ئاماژەی بە ڕاستکردنەوەی چەمکە هەڵەکان و، تێگەیشتن لە پێداویستییە عاتیفی و، دەرونییەکان کرد.
هەروەها دکتۆر ئیلاف جاف ڕێنمایی کرداریی دەربارەی چۆنیەتی ئیدارەدانی فشارە دەرونییەکان و، کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکان پێشکەش کرد تاوەکو فێرخوازان لە کاتی پێویستدا پەنا بۆ ڕێنمایییە پزیشکی و، دەروونییەکان ببەن.
ئەنجامی وۆرکشۆپەکە مامۆستای سەرپەرشتیار مامۆستا دکتۆر ئامینە صباح محمود جمعة سەرۆکی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى سوپاسی دکتۆر ئیلاف جاف و، بەرپرسانی کۆمپانیای تەلیمێدیسن هەبی کرد لە بەرامبەر ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە.
You may also like


