
بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى وۆرکشۆپێک دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەبرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 28, 2026
ڕۆژی
سێشەممە ڕێککەوتی 27/10/2026، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی «بیزانە؛ لەگەڵی
بجەنگە؛ سەربکەوه: وۆرکشۆپێک بۆ هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک» لە هۆڵی VIP لە زانکۆی جیهان-هەولێر کرد ڕێکخست.
شکاندنى
ترسى کۆمەڵایەتى:
لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا، کە بەئامادەبوونى
ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان ئامادەیبوون، فێرخواز
سۆز سەرچل شەفیق ئەمین بابەتێکی زانستی و، هۆشیاریی بەناونیشانی «لە شەرمەوە بۆ
بەهێزی: داڕشتنەوەی وتار دەربارەی شێرپەنجەی مەمک» پێشکەش کرد.
لە
میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، ئەو فێرخوازە بەشێوەیەکى زانستى جەختی لەسەر
گرنگیی شکاندنی ترسی کۆمەڵایەتی، ڕووبەڕووبوونەوەی شەرم و، هاندانی گفتوگۆی کراوە
دەربارەی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک کردەوە تاوەکو ببێتە مایەی بەهێزکردنی
ئیرادەی نەخۆشەکان.
هەر
لەو چوارچێوەیەدا دکتۆر ئامینە صباح محمود جمعە سەرۆکی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى
باسى لە چاندنی مەمک لە ڕوانگەی
مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکییەوە خستەڕوو. دوابەدوای ئەوە، دکتۆر زینە عەدوال عەلی
پسپۆڕی پشکنینی شانەکان بابەتێکی دەربارەی پشکنینی میکرۆسکۆپی بۆ شێرپەنجەی مەمک
پێشکەش کرد.
ئەنجامی
وۆرکشۆپەکە: لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆیەکى ورد و
پرسیار و وەڵام لە نێوان فێرخوازان و مامۆستایان و ئامادەبوانى وۆرکشۆپەکە
بەڕێوەچوو و، تیایدا بە گرینگیەوە باسیان لە بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریی
کۆمەڵایەتی و، ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە کردەوە بۆ تێپەڕاندنی شێرپەنجەی مەمکە.



