
فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى وۆرکشۆپێک دەربارەی کارامەیییەکانی ئاخاوتن بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە قوتابخانەی هەولێرى-3 بەڕێوە دەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 28, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 27/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ئینگلیزی وۆرکشۆپێکی زانستییان بەناونیشانی «کارامەیییەکانی ئاخاوتن بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد» بۆ فێرخوازانی قوتابخانەی هەولێرى-٣ ئەهلی بە سەرپەرشتیی مامۆستا پولا تەحسین محەممەد سەرۆکی بەشی ئینگلیزی ڕێکخست.
پێشکەشکردنی ئامرازە دیجیتاڵییەکان:
لەسەرەتادا عەبدوڵڵا حامید بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازیی لە شاندی زانکۆ کرد. پاشان، زەهراء جومعە کاکەسور و عیماد عیسا فێرخوازانی قۆناغی دووەم ڕوونکردنەوەیان دەربارەی ڕۆڵی و لە دروستکردنی گفتوگۆى کارلێکى و بەهێزکردنی فەرهەنگی وشەکان پێشکەش کرد.
هەروەها سۆما ئەیاد عەبدولواحید، تەوار ئەنوەر عەزیز و کژیا ئەنوەر عەلی فێرخوازانی قۆناغی سێیەم ئەپلیکەیشنە تایبەتمەندەکانی وەک ، و یان بۆ باشترکردنی دەربڕین و دەنگسازی بە قوتابیانى قوتابخانەکە ناساند.
کۆتایی: لە کۆتاییدا فێرخوازان سوپاسی عەبدوڵڵا حامید بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەولێرى سێیەمی ئەهلی کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی چالاکییەکە.



