لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر پێشبڕکێیەکى ئەلیکترۆنى بەڕێوەچوو
بۆ ئامادەکردنى فێرخوازان بۆ بازارى کار و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و، زیادبوونى خواست لەسەر تەکنەلۆژیا، لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشبڕکێیەکى زانستى ئەنجامدرا.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢/٥/٢٠٢١) لە نێوان فێرخوازانى قۆناغى یەکەم و دووەمى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، پشبڕکێیەکە بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر (عادل محەمەد حسین) و ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەش ئەنجامدرا، کە تیایدا فێرخوازان دابەشى سەر چەند گروپێک کرا و، هەر گروپێک ڕاسپێردرا کە پڕۆژەیەکى لە بوارى ئەلیکترۆنى ئامادە بکەن، لەو بوارەشدا فێرخوازان چەند پڕۆژەیەکیان ئامادە کرد.
لە کۆتایدا، باشترین پڕۆژە دەستنیشان کرا و، بڕیاریشدا لە داهاتوویەکى نزیکدا سەرجەم ئەو پڕۆژانە لە پیشانگەیەکى زانستیدا نمایش بکرێن، ئامانج لەو چالاکیەش بەرزکردنەوەى ئاستى فێرخوازان لە بوارە جیاکانى پێداویستى بازارى کار.