Back
01 ئازار

فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەکەن و پاڵپشتی منداڵانى نەخۆشخانەکە دەکەن

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر)، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی خێرخوازی مرۆیی و بۆ بەرزکردنەوەی ورەی منداڵانی دوچاربوو بە نەخۆشى شێرپەنجە، سەردانی …

01 ئازار

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ هۆشیاری لەبارەى شەکر و خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەریەکانیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ بڵاودەکەنەوە

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ سەردانی ئامادەیی شۆڕشی کچانیان  لە شاری هەولێر کرد و، سمینارێکیان بەناونیشانی (شەکر، خواردنەوە وزەبەخشەکان و، کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. سیمینارەکە …

25 شوبات

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا؛ بە گەشتێکى کەلتورى ناوچە جیاکانى وارشۆ بەسەر دەکەنەوە

ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە فێرخوازانى زانکۆى (SGGW) بەشدارییان لە گەشتێکی کەلتورى کرد و، چەند ناوچەیەکى جیایان لە وارشۆ بەسەرکردەوە. گەشتەکە بریتی …

22 شوبات

فێرخوازانى شیکاری تاقیگەی پزیشکی سەردانی سەنتەری پزیشکی نەورۆز دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتی  مامۆستاى یاریدەدەری  ئارام محمد برا، سەردانێکی زانستیان بۆ سەنتەری پزیشکی نەورۆز ئەنجامدا. لە …

22 شوبات

لە پۆڵندا؛ فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان زانکۆی (SGGW) دەکەن

دواى گەیشتنیان بە پۆڵندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى (٢١/٢/٢٠٢٥) لە وارشۆ  سەردانی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (IRO)یان لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان (Warsaw University of Life Sciences) کرد. …

22 شوبات

فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی سەردانی تاقیگەی پاث دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محمد عومەر عەبدوڵڵا، سەردانی تاقیگەی پاثیان لە شارى هەولێر کرد، کە تایبەتە بە پشکنینی شانەکان. لەم …

22 شوبات

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ باس لە تەمەنی باڵغبوون و گۆڕانی هۆرمۆن لە مێینە دەکەن

فێرخوازانى  بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥)، لە قوتابخانەی کۆششی ئەهلی، سیمینارێکیان لە بارەى “گەشەکردن، باڵغبوون و گۆڕانی هۆرمۆن لە مێینەکاندا” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. سەرەتا …

21 شوبات

گروپێکى نوێى فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن گەیشتنە زانکۆى وارشۆ لە پۆڵندا

چوار فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتنە پۆڵندا بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان (Warsaw University of Life Sciences) لە پۆڵندا. لە بەردەوامى کارە هاوبەشەکان زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ …

20 شوبات

فێرخوازانى بەشى شیکاری تاقیگەی پزیشکی باس لە کاریگەرییەکانى (vape) و، پەیوەندیی بە شێرپەنجەوە بۆ قوتابیان دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى  (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن …

20 شوبات

فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی پشکنینی خوێن و جۆری خوێن بۆ قوتابیانی قوتابخانە ئەنجام دەدەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانی قوتابخانەی محمد ناسریان کرد و، لەلایەن شیرین عومەر عەرەبۆک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا. …