Back
22 نیسان

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی هۆشیاری تەندروستییان لە قوتابخانەی کاپیتال سیتی تایبەت بڵاودەکەنەوە

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٤/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی کاپیتال سیتی تایبەتیان  لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى هۆشیارى تەندروستیان بەڕێوەبرد. …

07 نیسان

لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی تایبەت کوالیتی هەوا و ئاستەنگە تەندروستییەکان بە بۆنەی ڕۆژی تەندروستى جیهانی بەڕێوەدەبات

بەچاودێرى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر  و، بەدروشمى کواڵیتى هەوا و ئاستەنگە تەندروستیەکان و پاراستنى هاوڵاتیان، بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ و، لە ڕۆژى …

04 نیسان

فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر ناوچەى کازمیێرز دۆلنی (Kazimierz Dolny) لە پۆڵندا بەسەر دەکەنەوە

لە بەردەوامى چالاکیە جۆراوجۆرەکانیان و بۆ ئاشنابوون بە ژینگەی کۆمەڵایەتى و ناوچە شوێنەوارى و کەلتورییەکان؛ فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر، لە پەراوێزى خوێندنەکەیان لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان (Warsaw University of …

21 ئازار

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وارشۆ ئاهەنگى نەورۆز و ساڵى نوێى کوردى پیرۆز دەکەن

ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە چوارچێوەى ڕێکەوتنامەیەکى هاوبەشدا لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان (Warsaw University of Life Sciences) دەخوێنن، بەشداریان …

27 شوبات

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکى، چالاکیەکى هۆشیارى لە ئامادەیی نۆلیڤەر بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٢/٢٠٢٥) دوول ە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی ئامادەیی نۆلیڤەریان کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێکی پەروەردەیی سەبارەت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد …

23 شوبات

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە قوتابخانەی ناوەندی شەهید کۆچەر پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدەن

لە چوارچێوەى چالاکیە خۆبەخشى و هۆشیارییەکان و، بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارى توێژە جیاوازەکان، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر زنجیرەیەک چالاکى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان ڕێکخستووە. لەو …

22 شوبات

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی پشکنینی سەرەتایی تاقیگەیی بۆ کرێکاران ئەنجام دەدەن

ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانى  قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی کۆمەڵگەی شاری بازاڕگانیان لە هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەر بۆ کرێکارانی کۆمەڵگە. …

19 شوبات

فێرخوازانى شیکاریی کیمیایی پزیشکی سەردانی کارگەیەکی پاککەرەوە دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانییان  بۆ کۆمپانیای سویس ڕۆز  ئەنجامدا، کە گەورەترین کارگەی پاککەرەوەیە لەسەر ئاستی عێراق. لە میانەى …

12 شوبات

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی پشکنینى تاقیگەیی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکان ئەنجام دەدەن

ڕۆژی سێشەممە  ڕێکەوتى 11ی شوباتی 2025، فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی هاواری هاوڕێی بنەڕەتییان کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەی بنەڕەتی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە. سەردانەکە بە …

09 شوبات

لە ئیسپانیا، فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆدا بەسەردەکاتەوە

لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسە ئەکادیمییەکەی لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا، ذەنون سەعد ذەنون فێرخوازى بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا سەردانی یاریگەی …