لە چوارچێوەی هەوڵەكانی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ فراوانكردن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات ، رۆژی دووشەمە 6/8/2018 شاندێكی زانكۆی جیهان پێشوازی كرد لە شاندێكی زانكۆی كۆیە بە سەرۆكایەتی پ.د.ولی محمود حمد و شاندی یاوەری . لەم دیدارەدا و بە ئامادە بوونی شاندی هەردوو زانكۆ رێكەوتننامەی لێكتێگەیشتن واژۆكرا لەلایەن هەردوو سەرۆكی زانكۆ پ.د. امجد صابر دەلۆ و پ.د. ولی محمد حمد كە تایبەت بوو بە پەرەدان بەلایەنی زانستی و كارگێڕی و ئاڵ و گۆڕپێكردنی مامۆستایانی هەردوو زانكۆ . شایەنی باسە د. نوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و شاندی میوان ئامادەی واژۆكردنی رێكەوتننامەكە بوو .
زانكۆی جیهان – هەولێر و زانكۆی كۆیە نامەی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن

This event has expired
Start Time
12:00 am
ئاب 8, 2018
Finish Time
12:00 am
ئاب 9, 2018