ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ ساڵی 2016-2017
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date نیسان 1, 2019
له ژێر چاودێرى به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30 /3 /2019 كه‌رنه‌ڤاڵى ده‌رچوونی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ ساڵی 2016-2017 به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك و راگرى چه‌ندین زانكۆ و ده‌یان مامۆستای زانكۆیى و كه‌سایه‌تی ناسراو به‌ڕێوه چوو .
كهرنهڤالهكه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز له لایه‌ن به‌رێز (د. عبد الستار كریم سعید ) و خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد ، پاشان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه ووته‌كانى خۆیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد :
1- ووته‌ى به‌خێر هاتن له‌لایه‌ن پ . ى . د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به‌رێز نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ..
به‌رێزان كاربه‌ده‌ستانی حوكومی و لایه‌نه سیاسیه‌كان ..
ده‌رچووه ئازیز و خانه‌واده بهرێزهكانیان ..
سه‌رجه‌م میوانه قهدرگرانهكان ..
…. ئه‌م كاته‌تان باش ….
پێشه‌كی ده‌مه‌وێت به ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و گشت مامۆستایان و كارمه‌ندان و قوتابیان و خوێندكارانی ( زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ) ه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئاماده‌بووانی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه زانستیه قه‌شه‌نگه بكه‌م .
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست : مایه‌ی سه‌ربه‌رزى وسهرفرازیه بۆ ئێمه له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی حه‌وته‌مى زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئاماده‌بین ، كه تێیدا (1543 ) قوتابی و خوێندكار له (15) پسپۆری جیاوازدا ده‌رده‌چن.
په‌رۆشى و مكوڕیتان له به‌شداریكردن له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه ، نیشانه‌ی رێزگرتن و پێزانینتانه له ماندوبوون و شه‌ونخونی ده‌رچووه‌كان و پشتگیرى به‌هێزى نه‌بڕاوه‌ى ئێوه‌یه له زانكۆ و ده‌زگا ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی كوردستان .
ده‌رچووانی خولی حه‌وته‌می زانكوی جیهان – هه‌ولێر : به‌و په‌ڕى سه‌ربڵندى و شانازیه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم هه‌موو توانا هزرى و مهعریفیهكانتان بخه‌نه گه‌ڕ و خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان ، میلله‌تی كوردى پێبكه‌ن ، ئه‌و میلله‌ته‌ى كه ساڵانێكی درێژه قوربانی ده‌دات تا نه‌وه‌ى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و شاره‌زا و خاوه‌ن مه‌عریفه‌ى زانستى گه‌وره‌ى وه‌ك ئێوه پێبگات و گشت لایه‌ك ئه‌و رۆژه به چاوى خۆى ببینێت كه قوتابیانمان له ژێر ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچوونتان بگێرین . پێرۆزبێت لێتان ساته‌وه‌ختی به‌خشینی بروانامهكانتان ، پیرۆزبێت له كه‌س و كاره بهرێزهكانتان ، ده‌ستخۆشی له مامۆستاكانتان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونیان به‌رز ده‌نرخێنین ، كه به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌وانه ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك توانای تر‌ى گه‌نج پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كرێت ، هیوامان به توانای ئه‌م گه‌نجانه زۆره كه ببنه ئامرازی خزمه‌ت و چاكسازی و پێشمه‌رگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئێوه سومبولى ئومێد و نه‌وه‌كانی دوا رۆژی میلهتهكهمانن ، ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
میوانه ئازیزه‌كان : زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له ساڵی خوێندنی (2007-2008) وه‌ك یه‌كه‌مین زانكۆى ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربووه و خزمه‌ته زانستیه‌كانی تا ئه‌م ساته وه‌خته پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه ده‌كات، به هۆی بیرمه‌ندی وكاركردنی به‌رده‌وام و بێوچانی هه‌مه لایه‌نه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و مامۆستا و كارمه‌ندان و قوتابیانی . زانكۆكه‌مان له ساڵی دوانزه هه‌می ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنى خزمه‌ته‌كانى به‌و په‌ڕى هێز و توانایه‌وه و خاوه‌ن (197) مامۆستای پسپۆر و شاره‌زایه ، كه هه‌ڵگرى پله‌ى زانستى جیاواز و جۆراوجۆرن و له (21) به‌شی زانستی وانه ئه‌لێنه‌وه ، هه‌روه‌ها زانكۆكه‌مان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌رى تایبه‌ته ، كه په‌ره به توانا مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌دات و به هه‌لێكى باشى ده‌زانم لێره‌دا هه‌ندێكیان بخه‌مه روو : (سه‌نته‌ری جێنده‌رناسی , سه‌نته‌ری توێژینه‌وه , نوسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری , كهریهر سه‌نته‌ر , سه‌نته‌ری (ICDL) ، سه‌نته‌ری رۆشنبیرى).
خۆشه‌ویستان : جێگه‌ی خۆیه‌تى كه سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتیكردنه به‌رده‌وامه‌ی ده‌یكات بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان به گشتی و زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به تایبه‌تی .
هه‌روه‌ها سوپاسی خۆم و زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئاراسته‌ی ( گروپی جیهان ) وه‌ك لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری زانكۆ و ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی زانكۆی جیهان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و رۆڵه پۆزه‌تیڤانه‌ی بینیویانه له پاڵپشتیكردنی بێ سنوورى زانكۆكه‌مان .
له‌كۆتاییدا جارێكى تر پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی ده‌رچووی خولی حه‌وته‌م و خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم چۆن له‌و كاته‌ی كهقوتابى بوون و به به‌رده‌وامى هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاریان داوه ، دواى ته‌واوبوونی خوێندن و له‌بواری پراكتیكیدا به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامبن بۆ خزمه‌تكردنی خاك ونیشتیمانی خوشه‌ویستمان .
هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان ………، نه‌مری و شكۆمه‌ندی بۆ شه‌هیدانی كوردستان …
2- ووته‌ى به‌ڕێز د. نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆكانى جیهان كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی به‌رێز..
میوانه ئازیزه‌كان …
ده‌رچووانی خۆشه‌ویست وخانه‌واده به‌رێزه‌كان…
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆكانی جیهان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و هه‌موو زانكۆی جیهانه‌وه پڕ به دڵ به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئاماده‌بووانی به‌رێزی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه بكه‌م , به‌شداری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له‌م مه‌راسیمه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و شانازییه بۆ ئێمه ، كه به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین چۆن رۆڵه‌كانی كوردستان له‌م زانكۆیه ده‌رده‌چن و به‌رهه‌می زانكۆ پێشانى هه‌موو دونیا ده‌ده‌ن ، ئه‌و زانكۆیه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات له زانكۆ پێشه‌نگ و پیشكهوتوهكان بێت و له‌م ئاسته‌دا بمێنێته‌وه و ، به به‌رده‌وامی باوه‌شى خۆی بۆ قوتابیان و توێژه‌ران و مامۆستایان و ئه‌كادیمیان كردوه‌ته‌وه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمهلًَگه به تایبه‌تی و ووڵات به گشتی .. هه‌رده‌م به‌خێربێن بۆ سه‌راى ئه‌كادیمى سه‌ربه‌رز.
ده‌رچووانی خولی حه‌وته‌می زانكۆی جیهان : به پێویستی ده‌زانین پیرۆزبایی گه‌رم له ئێوه‌ى خۆشه‌ویست و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانتان بكه‌ین بۆگهیشتنتان به‌م ڕۆژه ، ده‌رچوونی ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ، نیشانه‌ى به‌رده‌وام بوونی پرۆسه‌ی خوێندن و به‌ره‌وپێش چوونی ڕه‌وتی زانست له هه‌رێمه‌كه‌ماندا ده‌سه‌لمێنێت.
زانكۆى جیهان – هه‌ولێر چراى مه‌عریفه‌ت و مه‌به‌ستى ئه‌وانه‌یه كه چاویان له داهاتوویه‌كى مسۆگه‌ره . پشت به‌خوا ئه‌م زانكۆیه هه‌ر وه‌فادار ده‌بێت به پابه‌ند بوونى به‌و بنه‌ما ئه‌كادیمیه جێگیره‌ى كه له‌سه‌رى بونیات نراوه ، تا ساڵ له‌دواى ساڵ و به به‌رده‌وامى گۆڕه‌پانى كار و كۆمه‌ڵگه پڕ بكات له ده‌رچوانى زانكۆیى نایاب ، هه‌م له بوارى كار جێگه‌ى شانازى بن ، هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان رابه‌ر و سه‌ركرده‌ى لێهاتوو بن..
وه‌كو دامه‌زرێنه‌رى زانكۆى جیهان ، به‌خێرهاتنێكى گه‌رمتان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم ..
3- ووته‌ى به‌ڕێز ( د. خطاب مصطفى احمد) نوێنه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆى جیهان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆى جیهان/هه‌ولێر
به‌ڕێزان سه‌رۆكى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان
به‌ڕێزان لێپرسراوانى حكومى و حزبى
مامۆستایانى به‌ڕێز
ده‌رچوانى خولى ئه‌مساڵى زانكۆى جیهان/هه‌ولێر
خانه‌واده و هاوڕێیانى خوێندكاران و قوتابیانى ده‌رچوو
میوانان و ئاماده‌بووانى خۆشه‌ویست
ئه‌م كاته‌تان باش
خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ به نوێنه‌رایه‌تى جه‌نابى وه‌زیری خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حوكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كاك دكتۆر یوسف گۆران ، له ئاهه‌نگى ده‌رچوانى خولى حه‌وته‌مى زانكۆكه‌تان بۆ ساڵى خوێندنى (2016/2017) له‌گه‌ڵتان به‌شدار ده‌بین ، زانكۆكه‌تان كه زانكۆى دایكه بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان (كه جێگه‌ى پێزانینه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌به‌رهێنه‌رێكى نیشتیمانى (گرووپى جیهان) هاوشێوه‌ى وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى دونیا ، سێكته‌ری خوێندنى باڵاى به‌ره‌و كه‌رتى تایبه‌ت برد ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده ، به‌ڵكو توانى زانكۆ له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك بكاته‌وه) ، هه‌روه‌ها به پێویستى ده‌زانین پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ستافى وانه بێ‌ژان و ستافى كارگێڕى و ده‌رچوان بكه‌ین ، كه خۆى گرتووه له (1543) خوێندكار/قوتابى هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له كه‌س و كارى ده‌رچوان ده‌كه‌ین.
ڕاسته ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژى ژیانى ئهكادیمیتانه له زانكۆ ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ستپێكى كاروانى ژیانى پیشهییتانه ، كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستى زۆرى به كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند به زانستى سه‌رده‌م هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ى له بواره جۆرا و جۆره‌كانى بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان خزمه‌ت بكه‌ن، بۆیه به پێویستى ده‌زانین سوپاسى زانكۆكه‌تان بكه‌ین كه توانیان بۆ ئه‌مساڵیش پۆلێك له ده‌رچوان ئاماده بكه‌ن بۆ بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌رچوانى خۆشه‌ویست :
هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه ئێوه هه‌ڵگرى زانستن له كۆمه‌ڵێك بوارى گرنگ و په‌یوه‌ست به كاروباره‌كانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان ،بۆیه ڕۆڵى ئێوه بایه‌خى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵى كورده‌وارى ، چونكه پیشه‌ى داهاتووى هه‌ریه‌ك له ئێوه‌ى ده‌رچوو په‌یوندى ڕاسته‌وخۆى به پایه گرنگه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه ، له ڕووى دارایی و كارگێڕى و یاسا و به‌ڕێوه‌بردنى سێكته‌ره‌كانى ته‌ندروسى و زانستى و گه‌لێك بوارى گرینگى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به پێشخستنى وڵاته‌كه‌مان ، ئێوه له ڕێگه‌ى دڵسۆزیتان و پاراستنى به‌ها و پڕه‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌كانى بوارى كاركردن له پیشه‌ى داهاتوتان ده‌بن به هۆكارێكى گرینگ بۆ پێشخستنى وڵاته‌كه‌مان ، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ڕۆڵى باشتان له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێت و له ڕێگه‌ى ئێوه‌وه بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاماده‌بوانى به‌ڕێز
لێره‌وه به ده‌رفه‌تى ده‌زانم تیشك بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێك له كار و پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌نجامى داون به مه‌به‌ستى پێشخستنى ئاستى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى ، كه له نێوانیاندا په‌ره‌پێدان و تازه كردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنه له چه‌ندین بوارى جیاجیا له به‌شه‌كان ، به مه‌به‌سى نزیكبوونه‌وه له ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى و گونجاندنیان له‌گه‌لأ بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى ڕێزبه‌ندى نیشتیمانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كه بووه هۆى دروستبوونى كێبڕكێى زانستى له نێوان زانكۆكان و كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى كرد له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێزبه‌ندى زانكۆكانى نێوده‌وڵه‌تى ، خۆشبه‌ختانه هه‌روه‌ك ئاگادارن له كاتى ڕاگه‌یاندنى كۆتا خولى ڕێزبه‌ندى نیشتیمانى زانكۆكانى كوردستان ، زانكۆكه‌تان له گروپى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندیه‌كه بوو، به‌مه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕێگه‌ى دا كه خوێندنى ماسته‌ر بكه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌ختیارین كه زانكۆكه‌تان له ڕێزبه‌ندى جیهانى (گوگلأ سكولهر سایته‌یشن) یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانه و له‌سه‌ر ئاستى عێڕاقیش دووه‌من . هیوا خوازین له سه‌ركه‌وتنه‌كانتان به‌رده‌وام بن . هه‌ر له درێژه‌ى كار و پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ، جه‌نابى وه‌زیر له ساڵى (2015) سترایژیهتێكى نوێى له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕاگه‌یاند ، كه بریتى بوو له پڕۆژه‌ى (Process Bologna) بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێزیان ڕایانگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت هانى زانكۆكان ده‌دات سیسته‌مى خوێندنى ئێستایان كه له‌سه‌ر بنه‌ماى خوێندنى ساڵانه بنیات نراوه و سیسته‌مێكى كۆنه و به ده‌گمه‌ن زانكۆكانى جیهان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن ، بیگۆڕن بۆ بۆڵۆنیا پڕۆسێس ، دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌م ستراتیژیه نوێیه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ، ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان و هه‌ندێك له به‌شه جیاجیاى زانكۆكان هه‌نگاوى گرینگ‌یان نا بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆسێسه ، به جۆرێك هه‌ندێك له زانكۆكان له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن ، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له ئێستادا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیسته‌مه ده‌كات و له داهاتووشدا پلانى گرینگمان ده‌بێت بۆ هاندانى زانكۆكان و جێبه‌جێكردنى ، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تمان نوسراوى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه پێویسته بۆ ساڵى خوێندنى (2019/2020) په‌یڕه‌وى سیسته‌مى سیمسته‌ر بكه‌ن له گشت كۆلێژ و به‌شه‌كان ، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیار ده‌كه‌ین كه زانكۆكان به‌ر له ده‌ستپێكردنى خوێندنى ساڵى (2019/2020) هه‌وڵ بده‌ن بۆ په‌یڕه‌و كردنى بۆڵۆنیا پڕۆسێس كه ڕاسته‌وخۆ سیسته‌مى خوێندن ده‌كات به سیسته‌مى سیمسته‌ر ، خۆشبه‌ختانه زانكۆكه‌تان له پێشه‌نگى ئه‌و زانكۆیانه بوو كه سیسته‌مى خوێندنیان تێیدا سیمیسته‌ر بوو. له كۆتایدا دووباره پیرۆزبایى گه‌رم ئاراسته‌ى مامۆستایان و ده‌رچووان ده‌كه‌ین ، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن.
پاشان ده‌رچووانی زانكۆ سوێندی ده‌رچوونیان خوارد و ده‌ست كرا به دابه‌شكردنى خه‌ڵاتی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ له‌لایه‌ن نوێنه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران و سه‌رۆكى زانكۆ ، له كۆتایی مه‌راسیمی فه‌رمیى ده‌رچوون ، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیان ده‌ستی پێكرد و قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان زۆر خۆشحال بوون .



