د. نوزاد یحیى باجگر پیرۆزبایى له مه‌سرور بارزانى ده‌كات
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date حوزه‌یران 12, 2019
ئه‌مه‌ش ده‌قى پیرۆزبایى نامه‌كه‌یه:
به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-عێراق
سڵاو و ڕێزى بێ پایه‌ن..
به‌ناوى خۆم و سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى و مامۆستایانى زانكۆكانى جیهان له ( هه‌ولێر-سلێمانى-دهۆك) گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین, به‌بۆنه‌ى ڕاسپاردنى به‌ڕێزتان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بوونى به‌ڕێزتان به سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان..
دڵنیاین له كارامه‌یى و لێوه‌شاوه‌یى به‌ڕێزتان بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى به‌هێزى ئارامى و ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه‌ى زیاترى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا, به‌تایبه‌تیش بایه‌خدانى زیاتر به‌كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا‌و به‌رو دان به زانست و ته‌ندروستى و بوژانه‌وه‌ى زیاترى بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و ته‌واوى سێكته‌ره گرنگه‌كانى ژیان.
ئێمه‌ش وه‌ك ناوه‌ندى زانستى و خوێندنى باڵا, به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه پشتیوان و پشتگیرى به‌ڕێزتانین بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م.
هه‌ربژین بۆ ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه و سهقامگیرتركردنى هێمنى و ئارامى كوردستان.
براتان
دكتۆر نوزاد یحیى باجگر
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى زانكۆكانى جیهان
هه‌ولێر – 11/6/2019



