زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پانێڵی ( ٩ ) ی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی سازكرد
له درێژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا ، كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی ١٩-٢-٢٠١٧ پانێڵی (٩) ی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ( دارایی و باری ئابوریی ) یه‌وه ، بۆ به‌رێزان :-
– د.ارشد طه
– د.سمير صلاح الدين
سازكرد . سه‌ره‌تای پانێڵ د.سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌خێر هێنانی پانێڵێستانی پێشكه‌شكرد .
دواتر د. ئه‌رشه‌د ته‌ها له روانگه‌ی ئابووری و داهاته‌كانی ئابوورییه‌وه باسی له ئێستا‌و ئاینده‌یی ده‌وڵه‌تی كوردستان كرد .
د. سه‌میر سه‌لاحه‌ددین له‌ڕوانگه‌ی دارایی و داهات و سه‌رچاوه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی دارایی لهدامهزراوهیی ده‌وڵه‌ت دا، بابه‌ته‌كه‌ی شرۆڤه كرد.
پاش ته‌واو بوونی بابهتهكان به پرسیار‌و گفتوگۆی ئاماده‌بوان هه‌رله پرسیار‌و گفتوگۆی د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ و د. ره‌عد علی ، د.سه‌ربه‌ست علی تا پرسیاری قوتابیانی ئاماده‌بوو، چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كانی پانێڵه‌كه لای پانێلیستان شرۆڤه‌ی زیاتریان بۆ كرا .