زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتى (21) کورسى خوێندنی نێودەوڵەتی لە پۆڵەندا بۆ فێرخوازانى ڕادەگەێنێت
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date ئەیلوول 7, 2026
زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى پرۆگرامە نێودەوڵەتیەکانى و بۆ ڕەوانەکردنى فێرخوازان بۆ زانکۆ پێشکەوتووەکان و، لەبەر ڕۆشنایی پڕۆگرامی ئیراسموس پڵەس مۆبیلیتی (Erasmus+ Mobility)، 21 (کورسی خوێندن) بۆ فێرخوازانی لە وڵاتی پۆڵەندا ڕادەگەیەنێت.
ئەم کورسى خوێندنانە تایبەتن بە خوێندنی سیمستەری بەهاری لە ساڵی 2027، کە تێیدا فێرخوازانی سەرکەوتوو دەرفەتیان دەبێت بۆ ماوەی 5 مانگ لە یەکێک لە زانکۆ ناودارەکانی وڵاتی پۆڵەندا درێژە بە خوێندن بدەن، بەتایبەت لە هەردوو زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences- SGGW)و، زانکۆی وۆچ (University of Lodz) ، ئەوەش لە برى خوێندنی سیمستەری بەهارەیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێت.
ماوەی خوێندنەکەش لە مانگی 02/2027 دەست پێ دەکات و تا مانگی 07/2027 بەردەوام دەبێت. ئەم هەنگاوە لەبەر ڕۆشنایی کارەکانی زانکۆ دێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی و ئاشناکردنی فێرخوازان بە کەلتور و سیستمە ئەکادیمییە جیهانییەکان.
پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە ڕێککەوتى 07/09/2026 دەست پێ دەکات و تا ڕێککەوتى 30/09/2026 بەردەوام دەبێت. بۆیە ئەو فێرخوازانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەشە زانستییەکانی خۆیان بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن. دوای تەواوبوونی ماوەی ناونووسین، چاوپێکەوتنێکی پسپۆڕیی لەگەڵ فێرخوازان دەکرێت و، ئینجا لەسەر بنەمای لێهاتوویی و ئاستی زانستیی، ناوی فێرخوازە هەڵبژێردراوەکان بۆ ئەو 21 کورسییە دیاری دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
بۆ دەسکەوتنى زانیارى زیاتر فێرخوازان دەتوانن سەردانى ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ لە باڵەخانەى سەرۆکایەتیی زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن، تا بتوانن بە سەرکەوتوویی ئەم ئەزموونە نێودەوڵەتییە بەدەست بهێنن و سوود لەو دەرفەتە گرنگە وەربگرن.



