فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن یارییەكی دۆستانەیان لەگەڵ فێرخوازانى بەشی ئەندازیاریی سیستمی زانیاریی ئەنجامدا
لە چالاكییەكی وەرزشییدا، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 23-12-2025، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، یارییەكی دۆستانەی تۆپی پێیان لەگەڵ بەشی ئەندازیاریی سیستمی زانیاری لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ئەنجام دا.
لەو یارییەدا كە لە یاریگەی شاری ئیتاڵیی دوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازانی قۆناغی یەكەم، سێهەم و چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن تێیدا بەشداربوون، ڕووبەڕووی فێرخوازانی بەشی سیستمی زانیاریی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بوونەوە. یارییەكە لە ئاستێكی بەرزدا و، بە گیانێكی وەرزشی و پڕ لە ململانێ بەرێوەچوو، پاش هەوڵدانێكی زۆری هەردوولا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان، سەرئەنجام بەشی ڕاگەیاندن توانی یارییەكە بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
لە كۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی یاریزانانی تیمی هەردوولای كرد، لە بەرامبەر ئەنجامدانی یارییەكە بە ڕۆحێكی وەرزشی و دوور لە توندوتیژی، هیواشی خواست ئەم یارییە ببێتە دەستپێكێك بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەكی ئەكادیمیی سوودبەخش لەنێوان هەردوو بەشەكەدا.






