بهڕێوهبهرایهتى تۆمار
بەڕێوەبەرایەتی وهرگرتن
فێرخوازانی بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆ سەردانێکی زانستیی بۆ تەلارە بەرزەکانى هەولێر ئەنجامدا
لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 06/10/2026، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆ لە زانکۆی جیهان–هەولێر سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ شوێنە بەرزەکانی هەولێر ئەنجام دا.
سەردانە مەیدانیەکە بە سەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد بەڕێوەچو، بە گەیشتنیان لەلایەن نەجمەدین عەلی عەلی، سەرپەرشتیاری پرۆژە لە شوقە بەرزەکانى هەولێر بە فەرمی پێشوازی لە فێرخوازان کرا. پاشا بە خێرهێنانى فێرخوازان ئینجا زانیاریی وردى لەبارەى پرۆسەیی یەکە نیشتەجێبوونەکان و ڕێکخستنی ناوخۆیی پێشکەش کردن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لە دابەشبوونی ئەرکیی بۆشاییە نیشتەجێبوونەکان، ڕێڕەوەکانی جووڵە، پەیوەندییە بۆشاییەکانی نێوان ڕووبەرە جیاوازەکان و، پێداویستیی دیزاینکردنی شوقە نیشتەجێبوونەکانی کرد. بۆ ئەوەش جەختى لەسەر پلاندانانی ئەرک، ڕێکخستنی بۆشایی، ڕێڕەوەکانی جووڵە، دابەشکردنی کەلوپەل و، پەیوەندیی نێوان بۆشاییە ناوخۆییەکان و پێداویستییەکانی دانیشتووان کردەوە.