
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی چالاکیەکى هۆشیارى تەندروستیان پێشکەش بە قوتابیانى لە قوتابخانەی زانستی نێودەوڵەتی کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 25, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی پەروەردەی گشتی (ELT) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی مانگی ئۆکتۆبەری پەمەیی، بە سەرپەرشتیی مامۆستا دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی زانستی نێودەوڵەتی ئەنجام دا.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن سیداد ابراهیم، بەڕێوەبەری قوتابخانە و، ساهیرە محەمەد محەمەدئەمین، ڕێکخەری قوتابخانە و ڕەیان ئازاد ئەسعەد، مامۆستای قوتابخانەکە و، (دەرچووی بەشی پەروەردەی گشتی) بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
دابەشکردنی دیارییەکانى تایبەت بە هۆشیاریى: لە دەستپێکدا، فێرخوازانی زانکۆ ڕیبۆنی پەمەیییان بە جلوبەرگی قوتابیان و مامۆستایاندا هەڵواسی.
پاشان فێرخواز ماردین شێرزاد عومەر سیمینارێکی زانستیی پێشکەش کرد، کە تێیدا ڤیدیۆی چاوپێکەوتنی تۆمارکراوی پزیشکی پسپۆڕ دکتۆرە سامیا جەلال دەربارەی نیشانەکان و ڕێکارەکانی خۆپاراستن نمایش کرد.
لە لایەکی دیکەوە، هەریەک لە فێرخوازان نورا نایب حەمەدەمین، نەوال هەژار، ڕەیان جەلیل ئەکرەم و، سەناریا سەرهەنگ سەباح بەشدارییان لە ڕێکخستن، بەڵگەدارکردنی میدیایی و، دابەشکردنی پاکێجی میوەی تازه، چەرەس و، قەڵەمی هۆشیاری بەسەر قوتابیاندا کرد.
ئەنجامی سەردانەکە :سەردانەکە بە پرسیار و وەڵام لەنێوان فێرخوازانی زانکۆ و قوتابییانی قوتابخانەکە کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، سیداد ابراهیم، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی نێودەوڵەتی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.
You may also like
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بەسەردانێکى مەیدانى سەنتەری باهۆز بەسەردەکەنەوە

