
فێرخوازانی بەشەکانی کارگێڕی گشتی و، کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و، باری شارستانیی هەولێر ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 19, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 18/11/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی کارگێڕی گشتی و، بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و، باری شارستانیی هەولێر ئەنجام دا.
ئەم چالاکییە زانستییە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوە چوو، کە تێیدا لە کاتی گەیشتنیاندا شاندی زانکۆ لەلایەن کاروان میرانی بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و، باری شارستانی هەولێرەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ئاشنابوون بە هەیکەلی کارگێڕی:
لە میانەی سەردانەکەدا، کاروان میرانی فێرخوازانی بە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشنا کرد و، ڕوونکردنەوەیەکی وردی دەربارەی هەیکەلی ڕێکخستن، ئەرکە سەرەکییەکان و، بەڕێوەچوونی کارە ڕۆژانەکان پێشکەش کرد و، ئاماژەی بەوە دا کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە 31 یەکەی کارگێڕی پێکهاتووە، کە هەریەکەیان بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەرک و، خزمەتگوزارییەکی دیاریکراو.
هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و، دامەزراوە حکومییەکان:
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لەگەڵ سوهەیل نەجمەدین عۆڵا بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبونەوە؛ بۆ ئەوەش تیشکی خستە سەر گرنگی و، ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کۆمەڵگەدا و، جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی و، هەماهەنگیی نێوان زانکۆکان و، دامەزراوە حکومییەکان کردەوە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، فێربوونی کرداری و، پەرەپێدانی توانای فێرخوازان.
لە کۆتاییی سەردانەکەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار و، فێرخوازان سوپاس و، پێزانینی خۆیان ئاراستەی کاروان میرانی، سوهەیل نەجمەدین عۆڵا و، سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد لە بەرامبەر پێشوازیی گەرم، هاوکاری و، زانیارییە بەنرخەکانیان لە میانەی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا.



