
ێرخوازانی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى چالاکیەک لەبارەى دەستنیشانکردنی پێشوەختەی پووکانەوەی ئێسک لە قوتابخانەی قەدموسی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکیەکى هۆشیاریی تەندروستییان دەربارەی تەندروستیی ئێسک و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی پووکانەوەی ئێسک (Osteoporosis) لە قوتابخانەى نێودەوڵەتى القدموس لە هەولێر پێشکەش کرد.
چالاکیەکە، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ريم جار الله عبد الحافظ بەڕێوەچوو، لە کاتی گەییشتنیاندا، لەلایەن ريم موشي، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.
نەخۆشییەکانى ئێسک و مەترسیەکانى: لە بڕگەى یەکەمى چالاکیەکەیاندا ، فێرخواز مسار جبار مهلهل پێناسەی پێكهاتەی ئێسک و نەخۆشیی پووکانەوەی ئێسکی بۆ قوتابیان کرد، کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان و زیادبوونی مەترسیی شکان.
پاشان، فێرخواز هيلين أكرم إلياس شیکردنەوەی بۆ مەترسیەکانى نەخۆشیەکە و هۆکارەکانى کرد، لەوانەش کەمبوونی ڤیتامین D و کالسیۆم، کەمیی بەركەوتنی خۆر، جگەرەکێشان و، تەمەنی سەروو بڕانەوەی سووڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.
ڕێگەکانی خۆپاراستن و ڕۆڵی ئامێری DEXA : لە تەوەرێکی دیکەدا، فێرخواز هند صدام خالد تیشکی خستە سەر شێوازەکانی خۆپاراستن و گرنگیی ڕاهێنانی وەرزشی.
پاشان، فێرخواز مروة محمد أبو بكر باسی لە ڕۆڵی ئامێری پێوانەکردنی چڕیی ئێسک (DEXA Scan) کرد لە دەستنیشانکردنی بێئازار و خێرای پووکانەوەی ئێسک پێش ڕوودانی شکان، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی تیشکی ئێکس (X-ray) لە دەستنیشانکردنی شکانەکاندا.
پشکنینی بەردەوام: لە کۆتایی چالاکیەکەدا، فێرخواز مريم نهاد محمد تیشکی خستە سەر گرنگیی پشکنینی خولی و دەستنیشانکردنی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکانی دی وەک شێرپەنجەی مەمک.
لە کۆتاییدا، ريم جار الله عبد الحافظ و فێرخوازان سوپاسى مامۆستا ريم موشي و مامۆستایانى قوتابخانەی قەدموسی نێودەوڵەتیان کرد.



