به‌ستنى په‌یوه‌ندى زانستى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى سودان
به‌مه‌به‌ستى به‌ستنى په‌یوه‌ندى زانستى و هاوئاهه‌نگى كردن بۆ خوێندنى باڵا و په‌ره‌پێدانى كۆرسى په‌روه‌رده‌یى بۆ مامۆستایانى پسپۆر ، زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى هه‌یه و له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌دا، رۆژى دووشه‌مه 7-3-2016 پرۆفیسۆرى یاریده‌ر د. فوئاد مولوود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر پێشوازى له شاندێكى زانكۆى (نیلین ) كرد . ئه‌م شانده له به‌رێزان پرۆفیسۆر دكتۆر عهوهزسید موسى راوێژكارى سه‌رۆكى زانكۆ و د. عزه‌دین ته‌یب راگرى خوێندنى باڵا و د. ره‌شید ئهلبیلى راگرى كاروبارى قوتابیان پێكهاتبوو به نوێنه‌رایه‌تى نوێنه‌رى قونسوڵگهرى وڵاتى سودان له‌هه‌ولێر. له‌دیدارو كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رێزان سه‌رۆكى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر و د. سه‌باح سوبحى جێگرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆكاروبارى قوتابیان و چه‌ند سه‌رۆك به‌شێكى زانكۆى جیهان ،به‌تێرو ته‌سه‌لى باس له به‌ستنى په‌یوه‌ندى زانستى و هاوئاهه‌نگى كردن بۆ خوێندنى باڵا و كۆرسى په‌روه‌رده‌یى بۆ مامۆستایانى پسپۆر كرا و هه‌ردولاش هاورابوون بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێك تێگه‌یشتن له ئاینده‌دا له‌نێوان زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر و زانكۆى نیلهین ـ سودان .
جێى باسه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست حه‌فته‌ى پێشوو سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر پێشوازى له دووشانى زانستى هه‌ردوو زانكۆى ئه‌سفه‌هان ـ ئه‌سفه‌هان و شه‌هید به‌هه‌شتى ـ تاران كرد .