به ئاماده‌بونی سه‌فین دزه‌یی پێشانگای هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئیسماعیل خه‌یات كرایه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١-١١-٢٠١٦بهئامادهبوونی به‌رێز سه‌فین ده‌زه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگرسهرۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئیسماعیل خه‌یاتی كرده‌وه .
ئه‌م پێشانگایه ده‌سپێكی چالاكییه‌كانی گه‌له‌ری جیهانه ، لهكهشو گهوایهكی هونه‌ری ژه‌نینی مۆسیقا به‌رێوه‌چوو ، دوای بینینی تابلۆكان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشانگاكه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان و میوانانه‌وه ، له‌رێوره‌سمێكدا كهبهرێزان دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان -هه‌ولێر ، دكتۆر نهچدهت زه‌كی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ند بورهان سابیر به‌رپرسی گه‌له‌ری جیهان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆ ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ، رێزی له به‌رێزان سه‌فین دزه‌یی و ئیسماعیل خه‌یات نا و مه‌دالیای زانكۆی جیهانی پێ به‌خشین .
ئه‌م پێشانگایه تایبه‌تییه‌ی هونه‌رمه‌ند خه‌یات چه‌ندین تابلۆ و كاری تازه‌ی داهێنه‌رانه‌ی گرتۆته‌خۆی و بۆماوه‌ی چه‌ندین رۆژبه‌رده‌وام ده‌بی .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ١-١١-٢٠١٦