به‌چاودێری و ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی جیهان هه‌ولێر- ئاهه‌نگی خولی شه‌شه‌می ده‌رچووانی گێڕا
به‌چاودیری و ئاماده‌بونی به‌رێز دكتۆر یه‌سف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی.
كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی رۆژی ١٧-١٠-٢٠١٦ له یاریگای زانكۆ ، زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، ئاهه‌نگی خولی شه‌شه‌می ده‌رچوونی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ی به‌سه‌ركه‌وتوویی گێڕا .
ئه‌م ڕێوره‌سمه ئه‌كادیمییه ی زانكۆ ، به‌سرودی زانكۆی جیهان ده‌ستی پێ پێكرد و ڕێره‌وی قوتابییانی كۆلێژه‌كان و پاشان مامۆستایان و دواتر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان و ذهستهی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرده‌وه . دواتر چه‌ندین وتارخوێندرانهوه له‌وانه :
وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پ.ی.د.فوئاد مولود شریف
وتاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی جیهان ، د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان .
-د.یه‌سف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی
پاشان وتاری قوتابییان و سوێندی قوتابییان خوێندرایه‌وه و خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ دابه‌ش كرا .
له‌م ئاهه‌نگه‌دا چه‌ندین لێپرسراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارت ولایه‌نه‌كانی كوردستان و سه‌رۆكی چه‌ندین زانكۆ و مامۆستا‌و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و خانه‌واده‌و ماڵباتی قوتابییان ئاماده‌بوون ، یه‌كانگیر بوو له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان ، بۆ رزگاركرنی شاری موسڵ له‌تیرۆرستانی داعش .
جێی باسه ئه‌م خوله شه‌شه‌مین خولی ده‌رچونی قوتابییانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێره كه له ساڵی ٢٠١٠-٢٠١١ یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابییانی گێڕاوه .