فێستیڤاڵی شەوانەی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ کارى دەستى و نمایشى بەرهەمى کۆمپانیا و چێشتخانەکان دەستپێکرد
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date ئاب 29, 2026
بەبۆنەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و، لە مەراسیمێکى تایبەتدا ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە ڕێککەوتی 27/08/2026، فێستیڤاڵی شەوانەی زانکۆی جیهان-هەولێر لە کەشێکی تایبەتدا کرایەوە.
فێستیڤاڵەکەدا، لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارییەتی زانکۆ و پەیمانگەكانی جیهان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر کرایەوە.
هەر لە مەراسیمى کردنەوەى فێستیڤاڵەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازان بەشدارییان تێدا کرد، دوای کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، سەرۆکی زانکۆ و هاوەڵانی بەشە جیاوازەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەر کردەوە و، لە نزیکەوە ئاشنای کار و بەرهەمە جۆراوجۆرەکان بوون. لەو چوارچێوەیەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ دواى ئەوەى ستایشی هەوڵی بەشداربووان کرد، پاڵپشتیی سەرۆکایەتیی زانکۆی بۆ پەرەپێدانی توانا و لێهاتویی و ناساندنی بەهرەی بەهرەمەندان دووپات کردەوە، هاوکات دەستخۆشى لە کۆمپانیا بەشداربوەکان کرد و، هانیدان سود لەو دەرفەتە وەربگرن و بەرهەمەکانیان بە میوانان بناسێنن.
ئەم فێستیڤاڵە، کە بۆ ماوەی 10 شەو بەردەوام دەبێت، ژمارەیەک کۆمپانیا کاڵا و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن، هاوکات بەهەرمەندان بەرهەمی دەستیان نمایش دەکەن و بۆ کڕیارانیش بەردەست دەبێت، ئامانج لێی پشتگیریکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و پیشاندانی توانای هونەری و دەستکارییەکانی گەنجانە.
هاوکات کۆلێژ و بەشە زانستیەکانى زانکۆش لە پاڵ ناساندنى بەشەکانیان بە میوانان، بەرهەم و توانا و لێهاتویی فێرخوازەکانیان پیشانى میوانان و ئامادەبوانى شەوانى فێستیڤاڵەکە دەدەن، هەر لە پەراوێزى فێستیڤاڵەکەشدا فێرخوازان و بەهەرمەندان و هونەرمەندان چەندین چالاکى هونەر و جۆراو جۆر نمایش دەکەن و، کەشێکى هونەرى جوان دروست دەکەن و، دیمەنێکى جوانتر دەبەخشن بە شەوانى فێستیڤاڵەکە.
فێستیڤاڵە دەبێتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی هاووڵاتییان و فێرخوازان و ناساندنی کاری دەستی لە کەشێکی شەوانە و، ڕێگەیەکە بۆ هاندانی خاوەن کارە بچووکەکان. ئامادەبووان فێستیڤاڵەکەش خۆشحاڵیی خۆیان بە ڕێکخستنی ئەم جۆرە فێستیڤاڵە کەلتورییانە نیشان دا، کە بەهۆیەوە جۆشوخرۆش و ژینگەیەکى تایبەتى دروستکردوە.



