بەشداریكردنی مامۆستایەك لە بەشی ژمێریاری له هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەك
بەهۆی ئەو متمانە زانستیەی كە بەڕێز د.علي شوكت احمد لە بەشی ژمێریاری لە زانكۆی جیهان / هەولێر بەدەستی هێناوە لەلایەن گۆڤاری Academy of Strategic Management Journal ، گۆڤاری ناوبراو هەڵسا بە رەوانە كردنی توێژینەوەیەك بە ناونیشانی (Multivariate discriminant staff appraisal-case study) بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەكە و شیاوی بڵاوكردنەوەی لە گۆڤارەكەدا لە رووی زانستیەوە.