بەشى کارگێڕى سەرچاوە مرۆییەکان فێرخوازەکانى لەبارەى توێژینەوەى زانستى ڕادەهێنێ
لە ڕێکەوتى (٣٠/١١/٢٠٢١) لە هۆڵى کتێبخانەى گشتى زانکۆ، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر مەناف باسل ڕەئوف، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى سەرچاوە مرۆییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم ڕێکخست.
چالاکیەکە تایبەت بوو بەپەرەپێدانى زیاترى تواناى فێرخوازان بەشداری ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و چۆنیەتی دەرهێنانی سەرچاوە زانستییەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنی و پەرتوک بەشێوەى جیا.
بەشى یەکەمى چالاکیەکە تەرخانکرا بۆ چۆنیەتى دەستنیشانکردنى کتێبە زانستیەکان بەتایبەت ئەو پەرتوکانەى لە بوارى زانستە دارایی و بانکییەکان نوسراون، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەبارەى هەندێک لە ناونیشانەکانی بەردەست لەکتێبخانە و ئەو چالاکییەش بەچەندین گفتوگۆیەکى زانستی کرا لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی سەرچاوە سەرەکى و زانستیەکان ودوورکەوتنەوە لە سەرچاوە نازانستیەکان و کاریگەری لەسەر لاوازکردنی هێزی توێژینەوە.
هەرچى بەشى دووەمى چالاکیەکە بوو تەرخانکرا بۆ شیکردنەوەى چۆنیەتى خواستنى کتێب بەپێى ناونیشان و هەڵبژاردنى سەرچاوەى زانستى و، شێوازى گەڕاندنەوەى کتێبى خواستراو بۆ کتێبخانە.