بەشى کارگێڕى کار بەردەوامە لە هەڵمەتى نەمام چاندن
لە بەردەوامى هەڵمەتى نەمام چاندن، کە بەناونیشانى (داهاتوو دەڕوێنین) لەلایەن بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر بوشرە عەلی دەستپێکردوە، کۆمەڵێک دار و نەمامى دیکەیان چاند.
بەشى سێیەمى هەڵمەتەکەیان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (27-2-2023) بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە قۆناغە جیاکانى خوێندن بەشداریان تێدا کرد، بەهاوکارى ڕێکخراوى ئاڤیار بۆ پاراستنى ژینگە و سەرۆکایەتى شارەوانى ڕزگارى نزیکەى (100) نەمامى دار سنەوبەریان بەدرێژاى دورگەى ناوەڕاستى شەقامى سەرەکى قەزاى ڕزگارى چاند.
هەڵمەتەکە بەئامادەبونى بەڕێوەبەری ناحیەى ڕزگاری و، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاڤیار بۆ پاراستنی ژینگە و، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانى ناحیەکە و لێپرسراوانى حیزبى و حکومى و خەڵکێکى زۆرى دانیشتوانى سنورەکە بەشداریان کرد، هەمووان پێشوازیان لەو دەستپێشخەرى و هەڵمەتەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد بۆ پاراستنى ژینگەى ناوچەکەیان و بەخشینى سیمایەکى جوان بەشارۆچکەکەیان.