بەشى کارگێڕى کار بەگەشتێکى زانستى کۆمپانیایەک بەسەر دەکەنەوە
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەچۆنیەتى ڕاپەڕاندنى کارەکانیان، بەتایبەت لایەنى کارگێڕى کۆمپانیاکان و، لە درێژەى بەسەرکردنەوەى کۆمپانیا و کارگە و دامەزراوە جیاکان، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢١) فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى گروپى کۆمپانیاکانى گەشەیان لەشارى هەولێر کرد.
لە میانەى گەشتەکەیاندا، لەلایەن ئەندازیارى شاخەوان تەلعەت سەرۆکى دامەزراوەى گەشە بۆ پەروەردە و فێرکردن باس لە چۆنیەتى ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کارە کارگێڕییەکانى گروپى کۆمپانیاکانى گەشە بۆ فێرخوازان کرا.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، بەشەکانى ئەندازیارى تەلارسازى، ژمێریارى و بەشى ڕاگەیاندنى کۆمپانیاکەیان بەسەر کردەوە، بەڕێوەبەر و لێپرسراوانى بەشەکان باسیان لە شێوازى کارەکانیان بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، لەهەمانکاتدا وەڵامى پێویستى پرسیارى فێرخوازانینیشیان داوە.