بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی دانوستانێكى گریمانەیی بەڕێوەدەبات
بۆ پراکیتزەکردنى چۆنیەتى پیادەکردنى دانوستاندن لە نێوان لایەنە جیاکان و لە بوارە جیاکان، سەرۆکایەتى بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دانوساتێکى گریمانەیی ڕێکخست.
لەو دانوستانە گریمانەیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/ ٢/ ٢٠٢١) لە هۆلى ئەكاديمى زانکۆى جیهان هەولێر بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەبارەى ئاسايشى سنورى نێوان عێراق و توركيا کرا.
ئەندامانى وەفدى عێراق و تورکیا بریتیبوون لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەم، کە بەشێکیان رۆڵى شاندى (عێراق ) و بەشەکەى دیکەش ڕۆڵى شاندنى ( توركيا)يان بينى ، هەر لە دانوستانەکەدا ڕۆڵى بەشێکى دیکەى فێرخوازان بریتبوون لە نوێنەرانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمريكا، کە وەک چاودێر بەشدارییان لە هەنگاوەکانى بەڕێوەچوونى دانوستانەکاندا دەکرد.
ئەم دانوستانە گریمانەییە بەسەرپەرشتى ( مامۆستاى یاریدەدەر ڕەشيد ميكائيل) بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکى بەرچاو لە فێرخوازانى بەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی ئامادەیبوون.