بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە چالاکیەکى ئاسیا سێڵ دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسێن سەرۆکى بەش بەشداریان لە چالاکیەکى تایبەتى کۆمپانیاى ئاساسێڵ لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢٣) بەڕێوەچوو، چەند بڕگەیەکى جۆراوجۆرى لەخۆگرتبوو، لە بەشێکیاندا بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر فێرخوازانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دابەش کرد، کە لە وەرزشى هاویندا بەشداریان لە خولەکانى ئاساسێڵ کردبوو، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بڕوانامەى بەشداریکردنیان پێ بەخشرا.
هەر بەو بۆنەیەوە مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسێن سەرۆکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە میانەی پێشکەشکردنى وتارێکدا، جەختی لە پێویستى و گرنگی ڕاهێنانی هاوینە بۆ فێرخوازان کردەوە، بۆ ئەوەش وتى: ئەم خولانە ڕۆڵی زۆریان لە بەرزکردنەوەی ئاستى تێگەیشتن و ڕاهێنانى فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکی لەسەر پسپۆڕییەکانیان هەیە، لە بەشێکى دیکەى وتەکەیدا سەرۆکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك ئاماژەى بەو دەسکەوتە زانستیانە کرد کە زانکۆى جیهان لە ڕیزبەندییە جیهانیەکان بەدەستهێناوە و، لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان پێشەنگى زانکۆکانە، لە کۆتاییدا سەرۆکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك سوپاسی کۆمپانیای ئاسیاسێڵی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی فێرخوازان لە بواری ڕاهێنان و ڕەخساندنى دەرفەتى کارکردن.