
بەشی تەکنیکى وێنەگرتنی تیشکی چالاکیەکى بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی تیشک بەڕێوەبرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 14, 2026
بە چاودێریی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆ و، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی پزیشکانی تیشکی کوردستان و لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 12/11/2026، بەشی تەکنیکى وێنەگرتنی تیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکیەکى بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی تیشک لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆ ساز کرد.
چالاکیەکە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وەک نوێنەری سەرۆکی زانکۆ و، دکتۆرە چیا سۆرکیو شەریف ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی لە کۆمەڵەی پزیشکانی تیشکی کوردستان، دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان و، کۆمەڵێک لە پزیشکان، دەستەی مامۆستایانی زانکۆ، میوانان و فێرخوازانی بەشەکە بەڕێوە چوو.
تیشکخستنە سەر ژیریی دەستکرد:
چالاکیەکە بە پێشکەشکردنی وتەی بەخێرهاتن دەستی پێ کرد، پاشان سیمینارێک دەربارەی مێژووی زانستی تیشک لەلایەن دکتۆر ئەحمەد زیا عەبدولوەهاب پسپۆڕی تیشک پێشکەش کرا، دوای ئەویش سیمینارێک دەربارەی ڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە زانستی تیشک و، کارپێکردنەکانیدا لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر نەڤید عەبدولکەریم پسپۆڕی وێنەگرتنی پزیشکی پێشکەش کرا.
هەر بەو بۆنەیەوە مامۆستای یاریدەدەر عومەر عادل محەممەد عەلی سەرۆکی بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕایگەیاند: بەشەکەیان پەرۆشە بۆ ئەوەی ساڵانە یادی ئەم بۆنەیە بکاتەوە چونکە زانستی تیشک چاوی پزیشکییە، ڕوونیشی کردەوە دیدگای بەشەکە لە هەڵبژاردنی دروشمی ئاهەنگەکەدا خۆی دەبینێتەوە، کە بریتیە لە: «زانستی تیشک.. لە سێبەرەکانەوە بەرەو ژیری».
جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و، سەندیکا پیشەیییەکان:
لای خۆیەوە، دکتۆرە چیا سۆرکیو شەریف لە وتەکەیدا جەختی لەسەر گرنگیی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان سەندیکا پیشەیییەکان و لایەنە ئەکادیمییەکاندا کردەوە و، ئاماژەی بەوە دا کە ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوولادا بەشدارە لە ئامادەکردنی دەرچووانی لێهاتوو بۆ بازاڕی کار لە بواری تیشکدا، بۆ ئەوەش وتى: کۆمەڵەی پزیشکانی تیشکی کوردستان ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاری لەگەڵ بەشەکە لە چالاکییە زانستی و ڕاهێنانییەکاندا، هەروەها سوپاسی زانکۆی جیهان-هەولێر و بەشی تەکنیکەکانی وێنەگرتنی تیشکیی کرد بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکە.
لە هەمانکاتدا، دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان لە وتەکەیدا جەختی لەسەر گرنگیی ئەم هاوکارییە کردەوە و ڕوونی کردەوە سەندیکا چاوی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ زانکۆدا بە شێوەیەک کە خزمەت بە فێرخوازانی پسپۆڕییە تەندروستییەکان و دەرچووانیان بکات، بۆ ئەوەش سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆى جیهان-هەولێر و بەشەکەی کرد بۆ بانگهێشت و ڕێکخستنى چالاکیەکە.
کردنەوەی پیشانگەی زانستی:
هەر لە چوارچێوەى چالاکیەکە، پیشانگەیەکی زانستی کرایەوە، کە کۆمپانیا پزیشکییەکان، سەنتەرەکانی تیشک و بەرهەم و کارە زانستییەکانی فێرخوازانی بەشەکەی لەخۆ گرتبوو. لە کۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار مامۆستای یاریدەدەر عومەر عادل محەممەد عەلی سەرۆکی بەشی تەکنیکەکانی وێنەگرتنی تیشکی سوپاسی کۆمەڵەی پزیشکانی تیشکی کوردستان، دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان و ڕێکخەرانی چالاکییەکەی کرد.



