بەشی پەروەردەی گشتی بە سەردانێکی زانستی قوتابخانەی مەعاریفی نێودەوڵەتی بەسەر کردەوە
بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشنا کردنی فێرخوازان بە شێوازە سەردەمیەکانی وانەوتنەوە ڕۆژی یەکشەممە (٨/١٠/٢٠٢٣)، کۆمەڵێک لە فیرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی گشتی بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەری دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، سەردانی قوتابخانەی مەعریف نێودەوڵەتییان کرد
سەرەتا لە لایەن یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە بەشدار ئیحسان عەبدوڵڵا و ڕێکخەری ئەکادیمی وڵات کەریم شێروانی پێشوازییان لێکراو کورتەیەکیان لەبارەی ئەرک و دیدگای قوتابخانەکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
دواتر فێرخوازان بەسەر چەند گرپێکدا دابەش کران سەردانی پۆلەکانی خوێندنیان کرد و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە و شێوازە سەردەمییانەی کە لە قوتابخانەکەدا جێ بەجێ دەکرێن. سەردانەکە دەرفەتێکی ناوازەی بۆ قوتابیان ڕەخساند کە لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایان باس لەو شێوازە سەردەمیانە بکەن وئاشنا بن بە شێوازە سەردەمیەکانی وانە ووتنەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ستافی مامۆستایان و کارگێڕی قوتا بخانە دەربڕی بۆ پێشوازی گەرمیان و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.