بەشی پەروەردەی گشتی چالاکیەکی چالاکیەکى جیاواز بۆ فێرخوازان بەڕێوەدەبات
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٣/١٠/٢٠٢٢) بهشی پهروهردهی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاكییهكی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم ڕێکخست، کە تایبەت بوو بە هەنگاوەکانی نووسین پەڕەگراف بەزمانى ئینگلیزى.
لەو چالاکیەدا، کە بەسهرپهرشتی مامۆستای یاریدهدهر مهروه مهحموود ئەمین لە پارکی زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا مامۆستای یاریدەدەر داوای لە فێرخوازان کرد، کە بە گروپ کار بکەن بۆ شیکردنەوە و نووسینی ئەو ئەرکانەی کە پێیان درابوو، پاشان هەر گروپێک داوایان لێکرا کە ئەو ئەرکانەی کە پێیان دراوە لەگەڵ پرۆسەی نووسیندا بیگونجێنن، دواتر داوا لە فێرخوازەکان کرا کە بڕگەی یەکەم تەواو بکەن بە پەیڕەوکردنی هەنگاوی یەکەمی پرۆسەی نووسین کە بریتییە لە (بڕەین ستۆرمینگ)، لەو هەنگاوەدا فێرخوازان ڕەشنوسى یەکەمیان نوسینی، پاشان پێداچونەوەیان بۆ لایەنی ڕێزمان کرد، ئینجا نوسینەکانیان لەگەڵ گروپەکانى دیکە هابەشکرد و، لە کۆتایدا پێکەوە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان بۆ لایەنی ڕێزمان و خاڵبەندی بیرۆکەکان کرد، لە کۆتایدا لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار هەڵسەنگاندنى زانستى بۆ کار و بیرۆکەکانیان کرا و ڕێنمایی پێویستیشى پێشکەش کردن.
ئامانجی ئەم چالاکییە بۆ ڕاهێنان و فێرکردنى فێرخوازان بوو تا بەشێوەی کرداری و گرووپ بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، لەهەمانکاتدا شارەزایى لەبارەى چۆنیەتى هەنگاوەکانی نوسنینی پەڕە گراف جێبەجێ بکەن و هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی نووسین ئەنجام بدەن.