بەشی ڕاگەیاندن وۆرک شۆپێکی تایبەت بە بوارى فۆتۆگرافی بۆ فێرخوازان بەڕێوەدەبات
سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە هاوکارى کۆمپانیا شاومی، رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٥/١١/٢٠٢٤) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ، بە بەشدارى فێرخوازان و مامۆستایان وۆرک شۆپێکی فۆتۆگرافییان بۆ فێرخوازان ئەنجامدا.
لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپەکەدا حسێن فالح ڕەحیم فۆتۆگرافەر سەرەتا باسى ئەزموونی کارکردنى خۆی لە بوارى فۆتۆگرافى کرد، پاشان باسى لە تەکنیک و ڕاهێنانە جۆراوجۆرەکان کرد، بۆ ئەوەش تیشکی خستە سەر فۆتۆگرافی مۆبایل، فۆتۆگرافی پۆرترێت و مۆنتاژکردنی وێنە و..هتد. دواتریش دەرفەت بە فێرخوازان درا و توانیان نوێترین کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانی شاومی تاقیبکەنەوە و فێری پێکهاتە و تەکنیکەکانی ڕووناکی ببن و، دەستکاری وێنەکان بەشێوەیەکى پرۆفیشناڵانە بکەن.
لە بەرانبەر مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر قاسم سەرۆکى بەشی ڕاگەیاندن لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند: ئەم وۆرکشۆپە هاوبەشەمان لەگەڵ کۆمپانیاى شاومی، ئەزموونێکی ناوازەی پەروەردەیی و ڕاهێنانە، کە بەهۆیەوە نوێترین تەکنەلۆژیای بۆ فێرخوازان دابینکراوە، بۆ ئەوەش سوپاسى کۆمپانیایەکەى کرد، لەلاى خۆیانەوە فێرخوازان بە گرنگیەوە لە وۆرکشۆپەکەیان ڕوانى بەتایبەت لە کاتى ڕاهێنان و کارکردن لەسەر کامیرا و ئامێرەکانى کۆمپانیاى شاومى.