بەشی ژمێریاری بەشداری لە چالاكیەكانی رۆژی جلی كوردی دەكات
وەك ئەركێكی نیشتمانی و پاراستنی كەلتووری كوردەواری و بەشداریكردنی لەگەڵ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بە گشتی و قوتابیان بە تایبەتی ، بەشی ژمێریاری لە رۆژی جل و بەرگی كوردی و جیهانیدا كە دەكەوێتە 10 / 3 هەموو ساڵێك بەشداریكرد لە مەراسیمی بەرز راگرتنی ئەم بۆنەیە كە سەرەتایەكە بۆ نزیك بوونەوەی شادیەكانی سەری ساڵی كوردی و جەژنەكانی ئادار و نەورۆز .