بەشی کارگێڕی کار لە کەمپی کەورگۆسک چالاکیەکى مرۆیی و هونەری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەبرد
لە درێژەی چالاکیە مرۆییەکانی فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٤/٢/٢٠٢٤)، لە بنکەى کۆمەڵایەتی کەمپی کەورگۆسک بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، چالاکیکى خۆبەخشانەی مرۆیی و هونەریان بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی کەمپەکە و ڕێکخراوی (TDH) نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا کۆمەڵێک سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانی ئەو کەسانەی کە پێویستی تایبەتیان هەیە و لە کەمپەکەدا نیشتەجێن دابەش کرد، پاشان چەند چالاکییەکی هونەری هاوبەش لە نێوان هونەرمەندانی کەمپەکە پێشکەش کرا، کە بریتی بوون لە مۆسیقاژەن و گۆرانی، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵ کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە کەمپەکە.
لەو چالاکییەدا، کە بە پاڵپشتى سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار و، بەسەرپەرشتی مامۆستایى یاریدەدەری بوشرە عەلی بەڕێوەچوو، لە کۆتایدا دیاری بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەوانەش جلوبەرگی فۆلکلۆری کوردی بۆ بەپێی تەمەنیان بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش کرا.