بهڕێوهبهرایهتى تۆمار
بەڕێوەبەرایەتی وهرگرتن
لە چوارچێوەی چالاکییە کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەکانی و، لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ئامانجەکانی دامەزراوەی (زەکاتی زانست)، فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان–هەولێر لە ڕۆژى دووشەممە ڕێککەوتى (12/10/2026)، کۆمەڵێک پێداویستی قوتابخانەیان وەک دیاری بەخشییە کۆمەڵگەی پەروەردەیی شەهیدانی رزگاری.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصی السلامی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە بەشدارییان کرد لە گەیاندنی پێداویستیەکانی قوتابخانە، کە بریتی بوو لە جانتا و دەفتەر و پێنووس بۆ قوتابیابی قوتابخانەکە.
شاندی زانکۆ سەرەتا لەلایەن پەرێز جوهر محمد اغا مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی شەهیدانی رزگاری و ستافى مامۆستایان بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا، لە وتەیەکدا ستایشی ئەم هەنگاوەیان کرد و وەک نموونەیەکی باشی هاوکاریی لە نێوان زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکان ناویان برد. هەروەها، جەختیان لەسەر گرنگی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە لە پشتگیریی قوتابیان و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکان.