بەشی کارگێڕی کار کۆمپانیایەکى خواردنەوە گازییەکان بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (2-11-2022) بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ کۆمپانیاى خواردنەوە گازییەکانی کۆکاکۆلا ڕێکخست.
لەو سەردانە مەیدانیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر بوشرە عەلی زینەڵ و، دلۆڤان وڕیا بەڕێوەچوو، لە وێستگەى یەکەمى سەردانەکەیاندا فێرخوازانى کارگێڕى کار ئاشناى ڕێکارەکانی سەلامەتی کرێکاران لە کاتی کارکردن لە کارگە و لە بارودۆخی نائاساییدا کران، پاشان لەلایەن ئاڤەند تاهر نادر بەرپرسى پەیوەندییە گشتیەکان و گەیاندن کورتەیەک لەبارەى کۆمپانیاکەیان و، چۆنیەتى پەرەپێدانی کارەکانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پێشکەش بەفێرخوازان کرد، لەلایەن ڕەنجبەر عوسمان عومەر پسپۆڕی ئەندازیاری کوالیتی کۆمپانیاکە باس لە میکانیزمەکانى تێکەڵکردنی پێکهاتەی جیاوازەکان بۆ ئەوەی بگاتە شێوەی کۆتایی بەرهەمەکە تا لە چۆنیەتى لە قوتونانى بەرهەمەکانیان بۆ فێرخوزان باسکرد.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار هاوڕێ لەگەڵ لێپرسراوانى کۆمپانیاکە بەشێوەیەکى مەیدانى فێرخوازانیان ئاشناى چۆنیەتى کارکردنى هێڵەکانی بەرهەمهێنان و، فرۆشگەکانی بەرهەمە تەواوەکراوەکانیان کرد.