بەشەکانى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى و شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە پاڵەوانیەتى تۆپى پێدا بەسەر بەرانبەرەکانیان سەرکەوتن
لە پێنجەمین ڕۆژى بەڕێوەچوونى یاریی قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٤) لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر دوو یارى دیکە بەڕێوەچوو، کە تیدا بەشەکانى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى و شیکارى تاقیگەى پزیشکى بەسەر بەرانبەرەکانیان سەرکەوتن
لەو چوارچێوەیەدا و لە یارى یەکەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى و، تیپی فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى بە تۆمارکردنى شەش گوڵ بەرانبەر بە یەک گوڵ توانیان لە تیپی فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار ببنەوە.
لە یاری دووەمدا؛ کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ و، تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى بە لێدانى سزا و بە تۆمارکردنى سێ گوڵ بەرانبەر بە یەک گوڵ یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و، بەسەر تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ سەرکەوتن .
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.