فێرخوازانى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی، دیزاینى مزگەوتێک بەسەر دەکەنەوە
بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە بوارە جیاوازەکانى دیزاینکردنى ناوەوەى باڵەخانە و تەلار و دامەزراوە جیاکان، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ بەسەرکردنەوەى دیزانینى مزگەوتێک لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژ چوارشەممە ڕێکەوتى (٣١/١/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر ئەوس ئەحمەد سەردانى مزگەوتى (جەلیل خەیات)یان لە شارى هەولێر کرد و لەلایەن ئەحمەد محمد بەرپرسی کارگێڕی مزگەوت پێشوازییان لێکرا.
پاشان هاوڕێیەتى فێرخوازانى کرد بۆ لە نزیکەوە ئاشناکردنیان بە دیزاینى ناوەوەى مزگەوتەکە و، ئەو کەرەستانەی کە بۆ ڕووکاری دەرەوە دیزاینکردن بەکارهێنراون، لەهەمان کاتدا فێرخوازان ئاشناى پێکهاتە جیاوازەکانى مزگەوتەکە بوون بەتایبەت جۆر و ژمارەی قوبە و منارەکان لەگەڵ لایەنە جیاکانى دیکەى وەک ژوورە کارگێڕى تا هۆڵى بۆنە ئاینیەکان لە مزگەوت.