بەشەکانى کارگێڕى کار و بایۆمیدیکاڵ بونە براوەى سێیەمین یارى پاڵەوانێتی تۆپی پێی بەشە زانستیەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٣/١١/٢٠٢٢) لە یاریگاى زانکۆ جیهان-هەولێر بەردەوامى درا بە یارییەکانى قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، دوو یارى گرنگ بەڕێوەچوو.
لە یارى یەکەمدا، کە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار و پەروەردەى گشتى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار توانیان بەتۆمارکردنى (٧ بە ١) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى ببنەوە.
لە یارى دووەمدا، کە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزشکى و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى گشتى بەناوبژیوانى فێرخوازانى پەروەردەى جەستەى و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بەتۆمارکردنى (٥ بە ٢) گوڵ تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى توانیان لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى گشتى ببنەوە، هەر دوو یاریەکە لە کەشێکى وەرزشى و کێبڕکێی بەهێز و بەئامادەبونى فێرخوازانى هاندەر بەڕێوەچوو.